بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سلێمانی ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی کۆمەڵی دادگەریی بەڕێوەچوو، لە ئاهەنگەکەدا، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی، وتارێکی پێشکهش کرد.
عهلی باپیر وتیشی: "هەرێمی کوردستان لە ڕووی ئیدارەدان و حوکمڕانیەوە هەتا بڵێی حاڵەتێکی بێسەروبەرە و دابەشبووە بۆ سەر دوو دەڤەر".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری وتیشی: "هەر حیزبە و لە دەڤەری خۆی، خۆی بە هەمەکارە دەزانێت و هەر جارە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکیش دروشمێک بەرز دەکەنەوە".
سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری دەڵێت: "پارتی و یەکێتی بۆیان نییە بانگەشە بکەن، چوونکە ئەوان لە حکوومەتن و کەس دەستی نەگرتوون، بەڵام ئۆپۆزیسیۆن بۆی هەیە بڵێ وا دەکەم و بەرنامەکەی بخاتەڕوو".
دهشڵێت: "یەکێک لە حیزبەکان لەبیری چۆتەوە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا و بەئێستاشەوە پێکەوە لەدەسەڵات بوون، بەڵام ئێستا خۆی لێ بۆتە ئۆپۆزیسیۆن".
عەلی باپیر بەتەنزەوە پەندێکی کوردی هێنایهوه و وتی: "ئەوەیە کە دەڵێ لەگەڵ گورگ گۆشت دەخوات و لەگەڵ مەڕیش شینێ دەکات".
Your Comment