بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاراس شێخ جهنگی ئهندامی پێشووی سهرکردایهتی یهکێتی نیشتمانی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "من ئهو یهکێتیهی ئێستا نیم و بهرهی گهلیش نیم، من جهلالیم، لە دڵی خۆمدایە کە چوومە سەر سندووقەکە بە کێ دەنگ دەدەم ئەوەش بە کەس ناڵێم".
ناوبراو وتیشی: "رەنگە شتی خراپ بێتە ئاراوە هەڵبژاردن دوابکەوێت، حزبەکانی دەسەڵات هۆکاری ئەو شتە خراپە دەبن، ئەمڕۆ لە هەولێر تەقە بوە و خەڵک بریندارە، ئەوە سەرەتاکەیەتی".
سەبارەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن، ئەندامەکەی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی وتی: "داوا دەکەم بە هێمنی و ئارامی ئەم هەڵبژاردنە بکرێت".
لەبارەی دروشمی (کۆتایی دەهێنین) ئاراس شێخ جەنگی دەڵێت" ئەی قوباد لەگەڵ وەزیرەکاندا بۆ دەست لە کارناکێشنەوە و بێنەوە بۆ سلێمانی، ئەوان لە دەسەڵاتدان، قوباد تا دوێنێش لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا بووە، ئەگەر وابێت دەبوایە مانگێک پێش ئێستا بهاتایەتەوە بۆ ماڵەوە و دانیشێت و بڵێت ئەوە من وازم هێنا لەم دەسەڵاتە، ڕاست ناکات".
ئاراس شێخ جهنگی ڕاشیگهیاند: "کاک مهسروور له ئێستاوه سهرۆکی حکوومهته و له مودیر عام گهورهتره".
Your Comment