بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهوور شێخ جەنگی لەمیانی وتارێکدا له ئاههنگی بانگهشهی حزبەکەی له هەولێر ڕایگهیاند، "خۆم بە هاوبەشی خەم و ناڕەزایی و بێهیواییەکان دەزانم، هەولێر هی هەمووانە نەک حزبێک و ئەوانە شانازی بەوە دەکەن بە پشتیوانی دەبابەکان بەعس ئەم شارەیان داگیرکردووە ناتوانن هەولێر بکەنە موڵک هیچ حزب و بنەماڵەیەک و تاپۆکەی هەولێر هی نیشتیمانە".
ناوبراو باسی لەوەش کرد، دڵخۆشن بە هەموو بەرەوپێشچونێکی هەولێر، زۆر دڵخۆشن بە کردنەوەی ڕێگای نوێ و فراوانکردنی شار، بەو مەرجەی بۆ ئیفرازکردنی زەوی بێت بۆ خەڵکی شار، نەک بۆ فرۆشتنی زەویەکانی ئەو شارە بە کۆمپانیاکانی حزب و بنەماڵە، ئاشکرایە کە زەوییە باشەکانی هەولێر لە لایەن کۆمپانیاکانی بنەماڵە سیاسیەکانەوە داگیرکراوە و فرۆشراوە کەسانی بیانی و دەرەکی.
لاهوور شێخ جەنگی باسی لەوەش کرد، "باوهڕ بە شەڕی میدیایی درۆینەی نێوان یەکێتی و پارتی مەکەن و ئەوانە ئهگەر ناکۆکیەکیان هەبێت لەسەر دزی زیاتر و گەندەڵی زۆرتر و پۆستی پاییەی نێوان خۆیانە و هەرگیز لەسەر مافی خەڵک ناکۆک نین".
ئەوەشی خستەڕوو، "کاتی ئەوە هاتووە کە چیتر لێیان قبووڵ نەکەین و ئەوەش بە دەنگدان و پشتیوانی هەموو خەڵکی کوردستان دەکرێت و ململانێی و ڕووبەڕووبوونەی ئەو دوو حزبە تەنها بە بەرەی گەل دەکرێت و وتوومانە دیموکراسی بەرامبەر دیموکراسی و هێز بەرامبەر هێز".
Your Comment