بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، پارتی له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه بۆ ئه‌وه بووه، به‌رگری له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کوردستان بکات، بۆ ئه‌وه بووه چه‌ترێک دروست بکات هه‌موو پێکهاته‌کان به هه‌موو ئایین و پێکهاته جیاوازه‌کانه‌وه له‌ژێر چه‌تری پارتی جێگه‌یان ببێته‌وه.
لە سەرەتای گوتارەکەیەوە، مەسرور بارزانی گوتی: به‌ڕێزان ئه‌مڕۆ کۆبووینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باس له بابه‌تێکی زۆر گرنگ بکه‌ین، که هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانه و بێگومان کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانی هه‌ر هه‌موومان ده‌بێت، هی ئێوه و هی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان.
گوتیشی: ڕاسته ده‌گوترێت هه‌موو هه‌ڵبژاردنێک چاره‌نووسسازه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌تایبه‌ت چاره‌نووسسازه، چونکه ئایینده‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی کوردستانی پێوه به‌نده. هه‌ر بڕیارێک بدرێت، ئێمه بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێمی کوردستان ده‌ده‌ین، بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆتان ده‌ده‌ن، بڕیار له‌سه‌ر ئاینده‌ی ژیانی خۆتان ده‌ده‌ن، هی منداڵه‌کانتان، هی کار و کاسبیتان ده‌ده‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه زۆر گرنگه بڕیاری هه‌موو لایه‌ک له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆتان و هه‌موو خه‌ڵکی کوردستاندا بێت.
هەر لە گوتارەکەیدا ئاماژەیدا "بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه بزانین چۆن بڕیار ده‌ده‌ین، خۆشتان باشتر له من ده‌زانن، ململانێیه‌کی گه‌وره‌ی سیاسی هه‌یه و هه‌ر یه‌کێکیش به‌ڵێنی جیا جیا ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی چی بکه‌ین و چۆن به‌ره‌و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بڕۆین؟ خه‌ڵکیش حه‌ق و مافی خۆیه‌تی داوای ده‌نگدان له ئێوه بکات، به‌ڵام من داواتان لێده‌که‌م پێداچوونه‌یه‌ک به ڕابردووی هه‌موو لایه‌نه‌کاندا بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن هۆکاری دروستبوونی ئه‌و ڕێکخراوه سیاسییانه و ئه‌و حزبه سیاسییانه چی بووه؟ من زۆر به کورتی بۆتانی باس بکه‌م که پارتی له سه‌ره‌تای دروستبوونییه‌وه بۆ ئه‌وه بووه، به‌رگری له پێناسه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی کوردستان بکات، بۆ ئه‌وه بووه چه‌ترێک دروست بکات هه‌موو پێکهاته‌کان به هه‌موو ئایین و پێکهاته جیاوازه‌کانه‌وه له‌ژێر چه‌تری پارتی جێگه‌یان ببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی سته‌م و سته‌مکار ببنه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له‌پێناو به‌دیهێنانی مافه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان به هه‌موو پێکهاته‌کانه‌وه خه‌بات بکات.
Your Comment