بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵه‌بانى، سه‌رۆکى یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەم کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی یەکێتی لە سلێمانی ڕایگەیاند: "به‌پشتیوانى خواى گه‌وره ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بۆگه‌نه و گه‌نده‌ڵه ده‌ڕوخێنن".
ناوبراو وتیشى: "یه‌کێتى هى هه‌مووانه جگه له خاکفرۆشه‌کان، چه‌ندین ساڵه یه‌کێتى کێشه‌ى زۆرى هه‌بوو، مام جه‌لال نه‌خۆش که‌وت و کۆچی‌دوایی کرد، هێرۆ خان نه‌خۆش که‌وت، حزبه‌که کێشه‌ى زۆرى هه‌بوو، به‌ڵام به پشتیوانى خوا و پشتیوانى ئێوه هیچ کات ئاوا یه‌ک ده‌نگ و به‌تواناو به‌هێزنه‌بووه".
تاڵەبانی باسى له‌وه‌ش کرد: "ئێستا نه‌یاره‌کانى یه‌کێتى تووشى ڤایرۆسى ناوخۆیی بووه، شه‌ڕى ئامۆزاکانى هه‌یه، شه‌ڕى ئامۆزاکان به "شه‌ق" چاره‌سه‌ر ده‌کرێت، نه‌یاره‌کانى یه‌کێتى له به‌غدا لاواز بوون".
سەرۆکی یەکێتی ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: "ئه‌و یاسایه‌ى هه‌ڵبژاردن زۆر سه‌قه‌تبوو، گۆڕیمان، به ناچارى رێگاى به‌غدامان گرت و له دادگا سکاڵامان کرد، زۆرمان داوا له پارتى کرد بۆ رێککه‌وتن، به‌ڵام پارتى ئاماده‌نه‌بوو، به هۆکارى ئه‌وه‌ى پارتى پێى وابوو یه‌کێتى لاوازه، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا یه‌کێتى زۆر له‌وان به‌هێزتر و به‌توانا و شه‌فافتره، نیشانى هه‌مووانى ده‌ده‌ین یه‌کێتى کێیه".
ناوبراو دەشڵێت: پارتى ئێستا واى لێ هاتووه له هه‌ڵبژاردن هه‌ڵدێت، ئێستاش بۆى بکرێت ڕۆژێک پێش هه‌ڵبژاردن دواى ده‌خه‌ن، ئه‌و پارتییه‌ى له هه‌ڵبژاردن نه‌ده‌ترسا، ئێستا تووشى شڵه‌ژان بووه، هه‌موو رێکارێمان گرته‌به‌ر و یاسایه‌کى زۆر باشمان چه‌سپاند بۆ گۆڕانکاریی، به‌و یاسایه‌وه وڵات ده‌گۆڕین".
Your Comment