کوردپرێس: بەپێی زانیارییەکانی میدیاکانی هەرێمی کوردستان گرژیهکه کاتێکی ڕووی داوه که قوباد تاڵهبانی کهڤهری ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی کۆمهڵایهتی فهیسبووک گۆڕیوه بە وێنەیەکی دەستی بافڵ تاڵهبانی کە نووسراوە "کۆتایی پێدەهێنین" ئهوهش مەسروور بارزانی و تیمی پارتی نیگهران کردووه.
لە لایەکی ترە پێشەوا هەورامی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر گۆڕینی نووسینی سەرەکی سەر فەیسبووکەکەی قوباد تاڵەبانی کە کردوویەتی بە (کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین)، نوسیویەتی: "جەنابی بەرێز کاک قوباد ئێمە هێشتا لەناو کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانین و بەڕێزت وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەم دەسەڵاتە دانیشتوویت لە بەرامبەرم، کەواتە کامە دەسەڵات، قەسدت ئەمەیە کە ئێستا کۆبووینەتەوە یان دەسەڵاتێکی دیکە هەیە".
هەروەها پێشەوا هەورامی دەشڵێت: "ئێ با دوای کۆبوونەوە ئەم کەڤەرەت بگۆڕیایە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بەڕێوەچووە و هەریەک لە قوباد تاڵەبانی و مەسروور بارزانی بەشداربوون لە کۆبوونەوەکەدا و باسی دوو خاڵی سەرەکی کراوە.
Your Comment