بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵهبانى، سهرۆکى یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یەکەم کەمپەینی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبەکەیدا لە سلێمانی ڕووی دەمی کردە بەرپرسانی باڵای پارتی بە تایبەت مەسروور بارزانی و ڕایگەیاند: "بهپشتیوانى خواى گهوره ئهو دهسهڵاته بۆگهنه و گهندهڵه دهڕوخێنن". لە وەڵامدا عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "خۆی لە تەلەفیزیۆن بە زمانی ئینگلیزی وتی، من بەتەنیا ئەم کارەم نەکردووە من بە ئیمزای 28 کەسەوە ئەم کارەم کردووە، ئێستاش دێت موزایەدەمان لەسەر دەکات، دەڵێت، دەیڕوخێنین."
عەلی حوسێن وتیشی: "ئاخر بەچی دەیڕووخێنی؟ باوک و باپیرت نەیانتوانی بیڕوخێنن، خۆش و کوڕیشت ناتوانی بیڕوخێنێ، پارتی داربەڕووی کوردستانە."
ئەو بەرپرسەی پارتی وتیشی: "پارتی بە زریانی ناحەزان و دوژمنان و ئەنفال و کیمیاباران نەڕووخا، پارتی بە موئامەراتی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی نەڕووخا، بە دوو کەسی ناکامڵ لە سیاسیەت، کە تازە فێری وشەی سیاسەت بوون، ناڕووخێت".
Your Comment