بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانی وتارێکدا بۆ ئەندامانی حزبەکەی ڕایگەیاند، ئێستا یەکێتی هیچ کێشەیەکی ناوخۆیی نیە و خاوەن یەکدەنگ و یەک بڕیارن و خەبات بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەن، ئەوانەشی کە لە یەکێتی جیابونەوە دۆڕاندیان.
ئاماژەی بەوەش کر:، "یەکێتی هەر قسەیەکی کرد جێبەجێی دەکات، زابخودێ بمانەوێت وەهاب هەڵەبجەی دەکەینە محافزی بارزان، کۆتایی بە دەسەڵاتی خۆسەپێن دەهێنین و دەیڕوخێنین".
بافڵ تاڵەبانی باسی لەوەش کرد، "داوا لە کاک مەسروور دەکەم ئەکەر پێیدەکرێت با وەکوو ئەمریکا و بەریتانیا دیبەیت ئەنجام بدەین لەکام کەناڵ و ڕۆژنامە کە پێی خۆشە، پێشنیاری ئەوەش دەکەم عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری یەکگرتووی ئیسلامی و کاک شامسمارەکە (شاسوار عەبدولواحید) سەرۆک نەوەی بەشداری دیبەیتەکە بکەن".
Your Comment