مەسروور بارزانی: یەکێتی هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان بوو

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکێتی دەیهەوێت کۆتایی بە هەرێمی کوردستان بهێنێت و هۆکاری دواکەوتنی هەڵبژاردنەکان بوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتوێژێکدا لە وڵامی پرسیارێک دەربارەی دروشمی یەکێتی (کۆتایی پێدەهێنین) وتی: "دروشمی یەکێتی نابەجێیە کۆتایی بە چی دەهێنن، لە ڕاستیدا دەیانەوێت کۆتایی بە هەرێمی کوردستان و کۆتایی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە و ئابووریی سەربەخۆی هەرێم بهێنن".

مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "لە ساڵی ٢٠٢٢کە دەبوو هەڵبژاردن بکرێت یەکێتی لە دۆخێکی نالەباردا بوو، بۆیە داوایان دەکرد هەڵبژاردن نەکرێت و وتیان ئەگەر بکرێت ئێمە رێگەنادەین سندووقی دەنگدان لە سلێمانی دابنرێت، ئێمەش بۆی یەکڕیزی ناوماڵی کورد بەردەوام بێت بڕیاری داواخستنی هەڵبژاردنمان دا بۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ".

News Code 224185

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha