قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا، تێچووی زۆری بۆ میللەت و دەوڵەتانی ناوچەکە دەبێت
دکتۆر ئەحمەد میرە ئاماژە بە هەڵکەوتەی گرینگی ناوچەی برادۆست (پردی نێوان ناوچە کوردنشینەکانی ئێران، عێراق و تورکیا) و کونترۆڵ کردنی ۴۷ لەسەدی ئەو ناوچە لەلایەن تورکیاوە دەکات و هۆشداری دا لەوەی کە قبووڵ کردنی سیاسەتی ئێستای تورکیا تێچووی زۆری بۆ پێگەی میللەت و دەوڵەتەکانی ناوچەکە دەبێت.
لە کەرکووک ته‌قه له باره‌گاى پارتى دیموکرات کرا
له شارى کەرکووک تەقە لە بارەگای لقی ۳‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا و ئارام جەباری کارگێڕی لقی ۳‌ی پارتی ڕایگەیاند، "لەئاراستەی پشتی بارەگای لقی ۳وە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکەمان کراوە، پاسەوانەکانی بارەگا دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
بێدەنگی بەغدا وای کرد ئەنقەرە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
سائیر مەخیف پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند بێدەنگیی بەغدا وای لە ئەنقەرە کرد کە بەردەوام بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی، هۆشداریشی دا لە مەترسی دروست کردنی سێگۆشەیەکی ئاگرین لە سنووری عێراق.
هه‌رلایه‌نێک هاوڕا بێت له‌گه‌ڵ لهشکرکشێی تورکیا به خیانه‌تی ده‌زانین
ئه‌نجومه‌نی هه‌ریه‌ک له مهکۆیهکانی سۆران، چۆمان و ڕواندزی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویان کرده‌وه: "سه‌رکۆنه‌ی هێرش و په‌لاماره‌کانی ڕژێمی داگیرکاری تورکیا ده‌که‌ین بۆ سه‌رخاکی کوردستان به‌گشتی، به‌تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆیی سۆران له‌ناوچه‌کانی برادۆست، چۆمان، ڕواندز و هه‌رلایه‌نێک له عێراق و کوردستان هاوسۆز بێت یان ڕێگا خۆشکه‌ربێت له‌گه‌ڵ له‌شکرکێشی تورکیا به‌خیانه‌تی نیشتیمانی ده‌زانین.
Your Comment