بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئارام جەباری کارگێڕی لقی 3ی پارتی ڕایگەیاند، "لەئاراستەی پشتی بارەگای لقی 3وە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکەمان کراوە، پاسەوانەکانی بارەگا دەستبەجێ وەڵامیان داوەتەوە و هیچ زیانێکی نەبووە".
بەوتەی کارگێڕی لقی 3ی پارتی، "تەقەکەرەکان پیادە بوون و دوای تەقەکردن لە بارەگای لقی سێ هەڵاتوون، دوای ڕووداوەکەش هێزێکی ئەمنیی هاتن بۆئەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بکەن و وردبینی لە کامێراکانی چاودێری دەکەن".
هەر لەمبارەوە محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: "کاتژمێر سێى بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک بارەگای لقەکەمان لەدوو شوێنی جیاوازەوە بە قەناس و دەستڕێژى گوله، تەقەمان لێکرا، بهڵام پاسەوانەکانمان وەڵامیاندانەوەو شەڕ ڕوویدا".
بهوتهى محهمهد کهمال، "ئامانجی تەقەکەرەکان گرتنی خاڵێکی پاسەوانانى بارەگاکە بووە کە یەکەمجار تەقەیان لەوێ کردووه بۆ ئەوەی بتوانن لهوێوه بێنە نێو لقەوە و دواتر کردەوەی تیرۆریستی ئهنجام بدهن".
بهرپرسه باڵاکهى پارتى ئهوهشى ڕوونکردهوه، ئهو هێرشه هیچ زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام پێشهاتێکی خراپە و پێویستە لێکۆڵینەوەی ورد لە بابەتەکە بکرێت.
Your Comment