پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە

لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە سەردانەکەی ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق بۆ سلێمانی نوێنەرێکی خۆی بەناوی سەعید الجەیاشی ڕۆژی شەممە ٣ی ئابی ٢٠٢٤، لەگەڵ هەرسێ باڵی کۆمەڵەکان لە ئاسایشی گشتی لە سلێمانی بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئاسایشی هەرێم کۆ بۆتەوە.

لەو کۆبوونەوەکەدا بە زمانێکی "تووند" ڕاوێژکاری ئەعرەجی قسەی لەگەڵ کۆمەڵاکان کردووە و پێی ڕاگەیاندوون کە دەبێت بارەگاکانیان لە زڕگوێز چۆڵ کەن و بیگوازنەوە بۆ سوورداش لە باکووری ڕۆژئاوای سلێمانی.

هەڵوێستی هەر سێ لایەنی کۆمەڵەش لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە وڵامیان دەدەنەوە، ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە مانگێک لەمەوبەر ئاسایشی هەرێم ئەم پەیامەی بە لایەنەکانی کۆمەڵە ڕاگەیاند.

ئەعرەجی لە سەردانەکەیدا بۆ سلێمانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەسەر هەمان پەرس، لەدەباشان کۆبووەوە.

ئەم هەوڵە نوێەی ئەعرەجی لە چوارچێوەی رێکەوتنی نێوان ئێران و عێراق دایە کە نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش تێیدا بەشدار بوون و لە مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ دا واژوی لەسەرد کراوە.

بە پێێ رێککەوتنەکە دەبێت هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران لە سنوور دووربخرێنەوە و چەکەکانیان دابماڵدرێت و لە کەمپەکاندا نیشتەجێێ بکرێن، هەر لەم چوارچێوەشدا قەڵای دیموکرات لە کۆیە چۆڵ کراوە و هەموویان لە کەمپەکانی خۆیاندا لەژێر چاوەدێری یوئێن نیشتەجێ بوون.

هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران (کۆمەڵە، دیموکرات، پارتی ئازادی) ساڵانێکی زۆرە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن و مێژووی هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕژیمی پێشووی عێراق، ئەم هێزانە وا ناوزەد کراون کە بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانیان لەبەر چاو گرتووە و زیاتر خەباتی سیاسییان پیادە کردووە و لەبری خەباتی چەکداری.

News Code 223900

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha