ئۆپۆزیسیۆنی ئێران
-
ئاسایشی سلێمانی سەردانی زڕگوێزیان کرد/ بارەگاکانی کۆمەڵە تا کۆتایی مانگ چۆڵ دەکرێن
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایش چوەتە بارەگاکانیان و سەردانی بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵەکەیان کردووە، بە فەرمی داوایان لێکردون تا کۆتایی مانگ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
-
چەند حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کەمپ جێگیر دەکرێن
دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕەزامەندبوونیان بە کەمپنشین کردنی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەشێک لەو حزبانە ڕایدەگەیەنن، بە فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
-
عێراق دەیەوێت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە کەمپی سورداش جێگیر بکات
عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ کەمپنشین کردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتووە بە مەبەستی نیشتەجێ کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە ناوچەی زڕگوێزن، لە کەمپی سورداش لە سلێمانی.
-
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق:
پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە
لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.
-
نوێکردنەوەى مافى مانەوەى سیاسی بۆ ئەندامانی حزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێکردنەوە و پێدانی مافی مانەوەی سیاسی بەو کەسانە ڕاگیراوە کە لەسەر کاری سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا نیشتەجێن و بەوتەى خۆیان ئەوەش گرفتی گەورەی بۆ دروستکردوون.
-
داوای داخستنی بارەگاکانیان لێدەکات؛
ئاسایشی هەرێم هەرسێ باڵی کۆمەڵەی بانگهێشت کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکان ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەزگای ئاسایش بانگهێشتی کردوون و داوای لێکردوون بە فەرمی بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
-
عێراق دوو کەمپ بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دوو کەمپ یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دروست دەکرێن.
-
فوئاد حوسێن:
سەردانی تاران دەکەم/ پێبەندین بە ڕێککەوتننامەی ئەمنی لەگەڵ ئێران
بەشی ئێران- وەزیری دەروەی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی پێبەندە بەو ڕێککەوتننامە ئەمنییە کەلەگەڵ ئێران کردوویەتی و ڕایگەیاند بەیانی چوارشەممە سەردانی تاران دەکات
-
هۆشداریی سەرلەشکر باقری:
ئەگەر عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکان ئۆپەراسیۆنەکانمان بەشێوەیەکی فراوان دەست پێدەکەینەوە
بەشی ئێران- سەرۆک ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایگەیاند، ئەگەر حکوومەتی عێراق پابەندی بەڵێنەکانی نەبێت بۆ چەککردنی گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران لە هەرێمی کوردستان، بەشێوەیەکی فراوان هێرش دەکەینە سەریان.