کۆمەڵە
-
کوژرانی ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵە
لهنێوان هێزەکانی پاسەوانیی سنووری ئێران و چەکدارانی كۆمهڵه، کە هەوڵیان بۆ نفووز کردن بۆ ناو خاکی ئێران لە هەرێمی کوردستانەوە ئەدا، پێکدادان ڕوویدا.
-
ئاسایشی سلێمانی سەردانی زڕگوێزیان کرد/ بارەگاکانی کۆمەڵە تا کۆتایی مانگ چۆڵ دەکرێن
سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایش چوەتە بارەگاکانیان و سەردانی بارەگاکانی هەرسێ کۆمەڵەکەیان کردووە، بە فەرمی داوایان لێکردون تا کۆتایی مانگ بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.
-
چەند حزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە کەمپ جێگیر دەکرێن
دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوێکی فەرمی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە ڕەزامەندبوونیان بە کەمپنشین کردنی حزبە کوردیە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، بەشێک لەو حزبانە ڕایدەگەیەنن، بە فەرمی لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێت پابەند بن بە بڕیارەکەوە.
-
عێراق دەیەوێت ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە کەمپی سورداش جێگیر بکات
عێراق هەنگاوی کردەیی دەنێت بۆ کەمپنشین کردنی حیزبەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران کە لە هەرێمی کوردستانن، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی وەرگرتووە بە مەبەستی نیشتەجێ کردنی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران کە لە ناوچەی زڕگوێزن، لە کەمپی سورداش لە سلێمانی.
-
ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق:
پێویستە کۆمەڵە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە
لە نوێترین هەڵوێستیی حکوومەتی عێراق بەرامبەر هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئێران، لە رێگای نوێنەری قاسم ئەعرەجییەوە هۆشداری دەدرێتە هەر سێک باڵی کۆمەڵە کە پێویستە شوێنەکانی خۆیان چۆڵ بکەن و وەک پەنابەر بچنە کەمپەکانەوە.
-
داوای داخستنی بارەگاکانیان لێدەکات؛
ئاسایشی هەرێم هەرسێ باڵی کۆمەڵەی بانگهێشت کردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرچاوەیەکی باڵا لە کۆمەڵەکان ڕایدەگەیەنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دەزگای ئاسایش بانگهێشتی کردوون و داوای لێکردوون بە فەرمی بارەگاکانیان چۆڵ بکەن.