عێراق دوو کەمپ بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، دوو کەمپ یەکێکیان لە هەولێر و ئەوی دیکەیان لە سلێمانی بۆ چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی دروست دەکرێن.

 بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە: "حکوومەت پێداگرە لەسەر چارەسەرکردنی هەموو کێشە و گرفتەکان لە رێگەی گفتوگۆوە. حکوومەت ئەو کارەشی کردووە، دوای ئەوەی لیژنەی باڵا لەنێوان عێراق و ئێران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی چەکدارانی ئێرانی سەر خاکی عێراق پێکهێندرا."

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، دوای ۱۴ کۆبوونەوە لە بەغدا، هەولێر، سلێمانی و تاران، گەیشتینە رێککەوتن کە سەرجەم چەکدارەکان بە درێژایی سنوور لە پارێزگای هەولێر و سلێمانی بۆ ناوچە دوورەکان بگوازینەوە و لە چەکیش دایانبماڵین".

ناوبراو گوتیشی: "ئێستا کار دەکەین بۆ ئەوەی لە کەمپە فەرمییەکان دایانبنێین، کە لە ژێر سەرپەشتیی حکوومەتی عێراقدا دەبن. دەستمان کردووە بە دروستکردنی کەمپەکەی هەولێر و کەمپی دووەمیش لە سلێمانی دەبێت."

News Code 222471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha