مووچەخۆر
-
سوودانی:
دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه و گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌رده‌وامه.
-
ئەندامێکی شاندی هەرێم لە بەغدا: کۆبوونەوەیێکى باشمان لەگەڵ تەیف سامی ئه‌نجامدا
ئەندامێکی شاندی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت تا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەغدا، لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بگەنە ڕێککەوتن.
-
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دەربڕی
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوان و به‌شداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌کات بۆ مووچه.
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.
-
دوو ڕەشنووسی جیاوازی حکوومەتی هەرێم و عێراق بۆ چارەسەر کردنی کێشەی مووچە و بوودجە
هەریەک لە حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بوودجە دوو پرۆژە پێشنیاز و ڕەشنووسیان ئامادەکرد و خستە بەردەم یەکدی.
-
نەوەی نوێ:
دوو بنەماڵەی حوکمرانی هەرێم قومار بە ژیان و قووتی خەڵکەوە دەکەن
جووڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند: كابینەکەی مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی نایانەوێت لەگەڵ بەغدا ڕێبکەون و لە هیچ کام لەو خاڵانەی بەغدا داوای دەکات، ئەمان نەرمیان نەنواندوە.
-
سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
له‌تیف ڕه‌شید، سه‌رۆک کۆماری عێراق و محەمەد شیاع سوودانی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوونه‌وه و باسیان لە ناردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان کرد.
-
سامانە سرووشتییەکانی هەرێم وەڵامێکی توندی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەداتەوە، کە بە رادەست نەکردنی داهاتی نەوتی تۆمەتباری کردبوون.
-
مەسروور بارزانی:
هیوادارین بەغدا چیدی مووچە وەک فشار لەدژی هەرێم بەکار نەهێنێت
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەرکەکانی خۆی بەرانبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە و هیواشی خواست بەغداد بابەتی مووچە تێکەڵی پرسی سیاسی نەکات.
-
په‌رله‌مانتارێکی پارتی:
بەغدا کورتهێنانی بوودجە به بڕینی مووچه‌ی هه‌رێم پڕ دەکاتەوە
مه‌ریوان قه‌ره‌نی جێگری سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ئێستادا نرخی نه‌وت دابه‌زیوه، عێراق له جیاتی یه‌ده‌گی بانکی ناوه‌ندی، به ده‌ستبردن بۆ مووچه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کورتهێنانه‌که‌ی پڕ ده‌کاته‌وه.
-
دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه‌خۆران، هۆکاری دواکه‌وتنی مووچه‌یە
سه‌رۆکى فراکسیۆنى یه‌کگرتوو له په‌رله‌مانى عێراق رایگه‌یاند: دره‌نگ ناردنی لیستی مووچه یه‌کێک له هۆکاره‌کانی دواکه‌وتنی مووچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە.
-
محەمەدی حاجی مەحموود:
هەرێمی کوردستان هێندەی سێ وڵات داهاتی هەیە/ دەبێت مووچەی مووچەخۆران دابەش بکات
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەرکی هەرێمی کوردستانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش بکات و دەشڵێ: هەرێمی کوردستان هێندەی سووریا و ئوردن و لوبنان داهاتی هەیە.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی كوردستان:
بەغدا لە پشتگوێخستنی هەرێم بەردەوام بێت، بڕیاری چارەنووسساز دەدەین
وتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەبێت بەغداد پابەند بێت بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران و ئیتر لەوبارەیەوە هیچ گفتوگۆیەک ناکەن.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
مووچەخۆرانی هەرێم ساڵێکی دارایی سەختی دیکەیان بەڕێ کرد
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێویستە کێشەی مووچە لە ساڵی داهاتوو، بە شێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر بکرێت.