ڕاگەیاندنی لیستی ١٢ نوێنەری کورد لە پەرلەمانی نوێی سووریادا، جارێکی تر ئەم پرسیارەی هێناوەتە ئاراوە کە ئایا کورد دوای ساڵانێک لە ڕۆڵگێڕان لە گۆڕانکارییەکانی سووریادا، توانیویانە پێگەیەکی هاوتەریب لەگەڵ کێشی سیاسی و دیموگرافی خۆیان لە پێکهاتەی نوێی دەسەڵاتدا بەدەستبهێنن یان نا.
لیستی ناوی ئەو ۷۰ ئەندامەی پەرلەمان بڵاوکرایەوە کە لەلایەن سەرۆکی سووریاوە بۆ سێیەکی تەواوکەری پەرلەمان دەستنیشان کراون، لە نێویاندا تەنها دوو کورد لە هەن.