بافڵ تاڵەبانی و یاریدەدەری جۆ بایدن کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کۆبووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا پرسەکانی هەڵبژاردن و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تاوتوێکراون و "جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی لە وادەی خۆیدا کراوەتەوە".

تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا، "جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد لەکاتی دیاریکراوی خۆی و لابردنی بەربەستەکانی بەردەم پرۆسەکە کردووەتەوە" و ڕاشیگەیاندووە، "هەڵبژاردن هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی گۆڕانکاری لە حوکمڕانی و گەشەکردنی دیموکراسی لە ناوچەکە".

سەرۆکی یەکێتی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەماهەنگییە نێودەوڵەتییەکانەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، "مەترسییەکانی تیرۆر بەردەوامە و تاوەکوو ئێستا هەڕەشەیەکی جدییە بۆسەر سەقامگیریی ناوچەکە، بۆیە جەخت لە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەکەینەوە بۆ بنبڕکردنی تیرۆر و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە ئەمنییەکان".

هاوکات فیلیپ گۆردن، یاریدەدەری سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا گوتوویەتی: "جەخت لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە سەقامگیریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و عێراق پارێزراوبێت و هەوڵەکان لەو چوارچێوەیەدا بێت".

News Code 223500

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha