کابینەی دەیەم
-
ئاری هەرسین:
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی دەبێتە هۆی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم
بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی، رایگەیاند، دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "چرکە بە چرکە زیان بە هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندییەکانی خەڵک دەگەیەنێت،" ئەو، کۆبوونەوەی چاوەڕوانکراوی لووتکە بە "هەواڵێکی زۆر خۆش" ناودەبات و پێی وایە دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتری هەردوولا و کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی دەیەم.
-
لێکەوتەکانی هاوپەیمانیی یەکێتی و نەوەی نوێ لەسەر هەرێمی کوردستان
هاوپەیمانیی نوێی نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و جووڵانەوەی نەوەی نوێ، هاوکێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی بردووەتە قۆناغێکی نوێوە. ئەم هاوپەیمانێتییە، گەرچی دەکرێت بۆ یەکەمجار باڵادەستیی پەرلەمانیی پارتی دیموکراتی کوردستان بخاتە بەردەم تەحەددییەکی ڕاستەقینەوە، بەڵام هاوکات مەترسیی قووڵبوونەوەی دوو جەمسەریی سیاسی و دامەزراوەیی نێوان هەولێر و سلێمانیش زیاتر دەکات.
-
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت:
هەرێمی کوردستان لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە
ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت هەرێمی کوردستان بەهۆی شکستی لایەنە سەرەکییەکان (پارتی و یەکێتی) لە گەیشتن بە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی حکوومەت دوای دوو ساڵ لە هەڵبژاردن، لەبەردەم تاقیکردنەوەیەکی سەختدایە.
-
ئاراس تاڵەبانی: هیوادارم حزبەکانی زۆنی سەوز بەدەم پێشنیارەکەی پارتییەوە بچن
ئاراس تاڵەبانی، سەرکردەی پێشووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئامۆزای بافڵ و قوباد تاڵەبانی، داوا لە "حزبەکانی زۆنی سەوز" دەکات، بەدەم پێشنیارەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بچن.
-
سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی:
کابینەی نۆیەم شکستیهێناوه و بوونی هەرێم کەوتوهتە بەر پرسیاری جددی ناوخۆیی و دەرەکییەوە
یووسف گۆران، سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی ستراتیجی (CFS) رایگهیاند، لەڕووی سیاسیەوە هەرێم هیچ کات لە پاش یەکگرتنەوەی هەردوو ئیدارە لە ساڵی ۲۰۰۶ وەک ئێستا دابەش و جەمسەرگیر نەبووە، ئەو گیانە هاوکاری و هەماهەنگیەی لە دوای ۲۰۰۳ وە لەلایەن مام جەلال و کاک مەسعوود بارزانی هەبوو، ئێستا لەنزمترین ئاستدایە، کابینەی نۆیەم بەئاشکرا شکستی حکوومەتی لەئیدارەدانی کوردستان وەک یەک قەوارەی یەكگرتوو هەروەها مامەڵەی ناوچە جوگرافی و دانیشتوانەكەی بە شێوەیەكی یەكسان و دادپەروەرانە نیشاندا.
-
ململانێ لەسەر دەسەڵات؛ بۆچی حکوومەتی نوێی هەرێمی کوردستان هێشتا پێکنەهێنراوە؟
ناکۆکی لەسەر لێکدانەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، دابەشکردنی دەسەڵات و چۆنیەتی کاراکردنەوەی پەرلەمان، جارێکی دیکە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بەرەو گرژی بردووە و پێکهێنانی کابینەی دەیەمی هەرێمی خستووەتە دۆخێکی نادیارەوە.
-
هەڵویستی توندی پارتی دیموكراتی كوردستان:
یەکێتیی نیشتمانی ڕێگری لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم دەکات
گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان وێڕای تۆمەتبارکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە کات کوشتن و ڕێگری لە پێکھێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت، ڕایگەیاند کە یەکێتی دەیەوێت بەبێ گوێدانە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن و ژمارەی کورسییەکان، سیاسەتی خۆسەپێنی پەیڕەو بکات، جەختیشی کردەوە کە پارتی وەک نوێنەری زۆرینەی خەڵک، سازش لەسەر ماف و دەستکەوتەکانی کوردستانییان ناکات.
-
ئایا «مزگەوتی گەورەی بارزانی» ڕازی بنبەستی سیاسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات؟
مزگەوتێک بە قەبارەیەکی کەم وێنە لە هەرێمی کوردستاندا، زیاتر لەوەی پەیوەندی بە ئایینەوە هەبێت، پەیوەندی بە جۆرە تێڕوانینێکەوە هەیە بۆ دەسەڵاتداری و لێکچوونی لەگەڵ مۆدێلی دەوڵەتانی کەنداودا.
-
سەرنجی واشنتۆن بۆ سەر قەیرانی سیاسیی هەرێمی کوردستان کەم بوتەوە
هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی ناکۆکییە ناوخۆییەکان، نیشانەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەمریکا چیتر پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی نەخستووەتە ئەولەویەتی سیاسەتی خۆیەوە و سەرنجی زیاتری لەسەر بەغدایە؛ گۆڕانکارییەک کە بە بڕوای چاودێران، کاریگەریی هەبووە لەسەر بەردەوامبوونی بنبەستی سیاسی لە هەولێریشدا.
-
یەکێتیی نیشتمانی جەخت لە شەراکەتی ڕاستەقینە لە کابینەی دەیەمدا دەکاتەوە
وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند کە یەکێتی هەرگیز شەڕی لەسەر پلە و پۆست نەکردووە، بەڵکوو مکووڕە لەسەر چەسپاندنی بنەماکانی سازان و شەراکەتی ڕاستەقینە لە کابینەی دەیەمدا.
-
هێمن هەورامی:
پێدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی ئەسڵ و ئەساسی نییە
ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت، دەنگۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان رازیبووە وەزارەتی ناوخۆ بدات بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئەسڵ و ئەساسی نییە.
-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی:
گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و کاراکردنەوەی دامەزراوەکان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی سەرجەم لایەنە سیاسییەکان بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، داوا دەکات پەرلەمانی کوردستان کارا بکرێتەوە و کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێم پێکبهێنرێت.
-
دابەشکردنی دەسەڵات لە بازنەیەکی بەتاڵ؛ پارتی و یەکێتی لە دووڕیانی دروشم و واقیعدا
پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٦٠٠ ڕۆژ بەسەر هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدا، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی هێشتا باس لە «ئامادەیی» خۆیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکەن؛ بەڵام ناکۆکییەکانیان لەسەر دابەشکردنی دەسەڵات، دانوستانەکانی لە بنبەستدا هێشتووەتەوە.
-
هۆشیار زێباری:
ئەگەر یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکوومەت هاوکاری نەکات بژاردەی دیکەمان دەبێت
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەبارەت بە چارەنووسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئاستەنگەکانی بەردەم ڕێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی دوای تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردندا، چەندین زانیاریی نوێی خستە ڕوو.
-
وتەبێژی یەکێتی:
یهکێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و روئیا و تێڕوانینی جیاوازیان
کاروان گهزنهیی، وتهبێژی یهکێتی ڕایگهیاند، پڕۆژهیهکیان بۆ پێکهێنانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان پێشکهش کردوه و "پاشهکشه ناکهین"، بهڵام ئێستا یهکدهنگی بوهته زهروریهت و یهکێتی و پارتی دهبێت ههست به بهرپرسیارێتی بکهن.
-
کۆبوونهوهکهی یهکێتی و پارتی نهگهیشتنه هیچ رێکهوتنێک
کۆبوونهوهکهی یهکێتی و پارتی لهپیرمام کۆتاییهات و هیچ ڕاگهیهندراوێکی فهرمیان نابێت و گفتوگۆیان لهبارهی پێکهێنانی کابینهی دهیهمی حکوومەتی ههرێم کرد، بهڵام لهسهر هیچ شتێک رێکنهکهوتوون.
-
ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم دەڵێت پێویستە بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.
-
مهسروور بارزانی:
دەبێت کابینەی نوێ لهسهر بنهمای ئهنجامهكانی ههڵبژاردن پێکبهێنرێت
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، ههلومهرجێكی نوێ بۆ پێكهێنانی كابینهی نوێ هاتووهته ئاراوه و پێویسته له سهر بنهمای ئهنجامهكانی ههڵبژاردن بێت.
-
نەوەی نوێ لەبارەی بەشداریکردن لە کابینەی دەیەم چاوهڕوانی بڕیاری شاسوار عهبدولواحیدە
فراکسیۆنی نهوهی نوێ له پهرلهمانی کوردستان ڕایگهیاند، تائێستا لهبارهی بهشداریکردن له کابینهی دهیهمی حکوومهتی ههرێمی کوردستان بڕیاریان نهداوه و چاوهڕوانی بڕیاری شاسوار عهبدولواحید، سهرۆکی جووڵانهوهکهن.
-
سەعدی پیرە: بەبێ یەکێتی حکوومەتی یەکپارچە لە هەرێم پێکناهێنرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەڵێت: "پارتی دهیهوێت بهتاقی تهنها حاکم بێت و یهکێتی ئهمه قبووڵ ناکات".
-
عەلی حوسێن: هەلومەرج گۆڕاوە، ڕەنگە هەندێک لایەن بەشداری لە حکوومەت بکەن
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێکی سیاسی نوێیان دروستکردووە.
-
لەبارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت؛ هۆشیار زێباری:
ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێم باشترین چارەسەربێت
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەبوو لە هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتی پێکەوە بەشدارى بکەین، کە نەکرا بەزیانی کورد شکایەوە و کورد دەنگی بەتایبەت لە کەرکووک کەمیکرد و هەر ئەو ڕێکنەکەوتنەش ئێستا پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی دواخستووە.
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێم، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
-
وتەبێژی پارتی:
یەکێتی پێکهێنانی کابینەی ۱۰ی لەسەر پۆست دواخست
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێیان لەسەر پۆست دواخست".
-
قوباد تاڵهبانی: باوهڕمان به "هێڵی سوور" بۆ وهزارهتهکان نییه
سەرۆکی شاندی دانوستانکاری یەکێتی دەڵێت له گفتوگۆکانیان لهگهڵ پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومهت ههنگاوی زۆر باشیان بڕیوه و جهختیش دهکاتهوه که بۆ وەزارەتەکان باوەڕیان بە هێڵی سوور نییە.
-
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەكێتی:
پارتی و یەکێتی لەسەر دابەشكردنی پۆستەكان ناکۆکن
ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەكێتی ڕایگەیاند، پێش هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كابینەی نوێی حکوومەتی هەرێم پێک ناهێندرێت و لەئێستادا یەكێتی و پارتی ناكۆكن لەسەر پۆستەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و وەزیری ناوخۆ
-
بارزانی و فەیگن پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمیان تاوتوێ کرد
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی، پێشوازیی لە باڵیۆز ستیڤن فەیگن، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
-
وتەبێژی پارتی:
لەگەڵ یەکێتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت ڕێککەوتووین
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتووین. خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین.