بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان و سهرۆکی شاندی دانوستانکاری یهکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومهت، له لێدوانێکدا بۆ میدیای یهکێتی وتی: وهک پارتی و یەکێتیی بەردەوامین لە گفتوگۆکانمان و هەنگاوی زۆر باشمان بڕیوە، گەیشتوینەتە رێککەوتنێکی هاوبەش بۆ دیدگای حوکمڕانی، ئەمەش شتێکی گرنگە، چونکە یەکێک لە کێشەکانی ڕابردوو ڕەنگە ئەوە بووبێت کە دیگای جیاواز هەبووە بۆ حوکمڕانی.
تاڵەبانی وتیشی، ئێستا ماوەتەوە لەسەر پێکهاتهی حکوومەت، ئەوەش ئیشاڵا ئەگەینە ئەنجامێکی باش.
قوباد تاڵهبانی جهختیشی کردهوه: "ئێمە بۆ وەزارەتەکان باوەڕمان بە هێڵی سوور و پرتەقاڵی و سەوز و شتی وا نییە، ئەمە دانوستانە، لەلایەکەوە ئەبێت هەندێک شت بدەن و لەلایەکی ترەوە هەندێک شت وەربگرن، هەردوولا کە حکوومەتێکی هاوپەیمانی دروستدەکەین، دەبێت بەم رۆحیەتەوە بچینە ناو گفتوگۆوە".
لهبهشێکی دیکهی لێدوانهکهیدا قوباد تاڵهبانی دەربارەی دواین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، تاڵەبانی ڕایگەیاند کە گفتوگۆی جددی لەسەر رێکخستنەوەی خەرجییەکان کراوە و حکوومەت دەیەوێت پرۆژە خزمەتگوزارییەکان بەردەوام بن.
جێگری سهرۆک وهزیران رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ بە "باشترین و یاساییترین رێگە" ناوبرد و وتی: "ئەم رێککەوتنە بەربەستە گەورەکەی بەردەم ڕێککەوتنی ڕیشەیی لەنێوان هەرێم و بەغدا چارەسەر دەکات".
Your Comment