بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاندووە: لەسەر بنەماکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ یەکێتی ڕێککەوتووین، هەروەها هەندێک بابەتی دیکە هەیە وەک دابەشکردنی پۆست و پەرلەمان و چەند شتێکی دیکە، کە گفتوگۆی زۆریان لەسەر کراوە و ڕەنگە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو کۆتایی پێ بێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، شێوازی چۆنیەتی تێگەیشتنی هەرلایەک بۆ چۆنیەتی کاری حکوومی کاتی ویستووە، خاڵی هاوبەشیش ئەوەیە چۆن قەوارەی هەرێمی کوردستان و ئەم دەستکەوتانەی هەیە بیانپارێزین و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببینەوە.
وتەبێژی پارتی باسی لەوەش کرد، ئێمە دوو حزبی جیاوازین، ڕەنگە لە هەندێک بابەت تێگەیشتنمان وەکوو یەک نەبێت و جیاواز بێت، چوونکە ڕەنگە بیرۆکەی جیاوازمان لە شێوازی حوکمڕانی هەبێت، هەروەها هیچ خاڵێکی ناکۆکی وەها نییە ببێتە هۆی پێکنەهێنانی حکوومەت.
Your Comment