بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروان گه‌زنه‌یی له‌میانی کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: "به‌هۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پچڕانێک له کۆبوونه‌وه‌ی یه‌کێتی و پارتی دروستبوو و کۆمه‌ڵێک پرس به هه‌ڵواسراوی مانه‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له‌نێوان یه‌کێتی و پارتی کراو کۆبوونه‌وه‌که خراپ نه‌بوو، به‌ڵام کۆبوونه‌وه‌یه‌ک بوو که زه‌مینه‌سازی بێت بۆ قۆناغه‌کانی داهاتوو".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، یه‌کێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و روئیا و تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه و هیوایان وایه تێڕوانینه‌کان کۆبکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی خه‌ڵکی پێبکه‌ن به‌هه‌بوونی حکوومه‌تێکی خزمه‌تگوزاری سه‌رتاسه‌ری له هه‌رێمی کوردستان.
به‌گوێره‌ی قسه‌کانی وته‌بێژی یه‌کێتی، ناکۆکییه‌کانی پارتی و یه‌کێتی له‌سه‌ر دو ئاسته، یه‌که‌میان روئیای حوکمڕانی و دوه‌میان دابه‌شکردنی پۆسته‌کان، وتی: "هه‌ردوکیان بایه‌خی هه‌یه، به‌ڵام ئێمه ته‌نها کێشه‌یه‌کمان نیه به‌دیاریکراوی که بڵێین ته‌نها پۆستێک نه‌بوه‌ته گرێ کوێره‌ی پێکهێنانی حکوومه‌ت".
کاروان گه‌زنه‌یی وتیشی: "یه‌کێتی مه‌به‌ستێتی هاوبه‌شێکی ڕاسته‌قینه‌ی حکومڕانی هه‌رێمی کوردستان بێت و بۆ ئه‌وه‌ش پڕۆژه‌یه‌کمان بۆ دانوستان ئاماده‌کردوه و پێشکه‌شمان کردوه و پاشه‌کشه له هیچ خاڵێکی دانوستانی خۆمان ناکه‌ین، ئه‌و پۆستانه‌ی که به حه‌قی خۆمانی ده‌زانین، مافی یه‌کێتییه و ته‌نازولی لێناکه‌ین، به‌ڵام زهروریهتێک هه‌یه له ئێستادا که به‌رپرسیارێتی گه‌ورمان له‌سه‌رشانه و له‌به‌رده‌م پێکهێنانی دوو حکوومه‌تین و بۆ ئه‌وه‌ی ماف و شایسته‌کانمان له به‌غدا وه‌ربگرین پێویستمان یه یه‌ک گوتاری و یه‌ک په‌یامی هه‌یه".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ۲۰ی ۱۰ی ۲۰۲۴وه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان به‌ڕێوه‌چوه، به‌ڵام تائێستا پارتی و یه‌کێتی نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێکه‌وتن و هێشتا نه‌یانتوانیوه کابینه‌ی ده‌یه‌می حکومه‌تی هه‌رێم پێکبهێنن.
Your Comment