یەکێتی پێکهێنانی کابینەی ۱۰ی لەسەر پۆست دواخست

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێیان لەسەر پۆست دواخست".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەحموود محەممەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا دەڵێت: "یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت نەهاتنە پێشەوە، بۆیە دواخرا و لەدوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکوومەت جیاواز دەبێت ."

 مەحموود محەممەد دەڵێت: "یەکێتی دەیانوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی ١٠یان لەسەر پۆست دواخست."

شایانی باسە ساڵێک بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دا تێپەڕیوە، بەڵام هێشتا کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێکنەهێندراوە.

News ID 226346

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha