چارەسەر
-
ئێلیزا مارکوس:
هەرێمی کوردستان چیتر پەناگەی ئارامی نەوەدەکان نییە بۆ پەکەکە
مارکوس لەو باوڕەدایە گۆڕانی بارودۆخی هەرێمی کوردستان و بوونی بە پێکهاتەیەکی سیاسیی جێگیر، مەودای چالاکییەکانی پەکەکەی بەرتەسک کردووەتەوە و ڕۆڵی هەبووە لە بڕیاری ئەو ڕێکخراوە بۆ هەنگاونان بەرەو ئاشتی.
-
یاسا دەبێت گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەندامانی پەکەکە فەراهەم بکات
هاوسەرۆکی دەم پارتی بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی پەسندکردنی دەستبەجێی پڕۆژەیاسای پرۆسەی ئاشتی، داوای گەرەنتیی یاسایی کرد بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ئەندامانەی پەکەکە کە دەیانەوێت لە چیاکان بگەڕێنەوە.
-
کورد هەنگاوی بۆ ئاشتی هەڵگرتووە و چاوڕێی وەڵامی ئەردۆغانە
سەرکردە و شرۆڤەکارانی کورد دەڵێن ئێستا کە پهکهکه چەکی داناوە، نۆرەی حکوومەتی تورکیایە تا بە چاکسازیی سیاسی و یاسایی، متمانە لەدەستچووەکە سەرلەنوێ بونیاد بنێتەوە.
-
یاسای هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە؛ قۆناغی تەماویی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا
سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی فەرمیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەبارەت بە داڕشتنی یاسایەکی تایبەت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، ناکۆکی لەسەر کاتی جێبەجێکردنی، ڕادەی لێبووردنەکە و چارەنووسی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، پرۆسەی ئاشتیی نێوان حکوومەتی تورکیا و بزووتنەوەی کوردی گەیاندووەتە قۆناغێکی هەستیار و پڕ لە لێڵی.
-
ستراتیژی پەکەکە لە خەباتی چەکدارییەوە بۆ خەباتی سیاسی
دەستپێکردنی کارەکانی تۆڕی هەواڵیی «نووچە تیڤی» و کۆمەڵێک میدیا و دامەزراوەی ڕۆشنبیریی نوێی سەر بە ڕەوتی نزیک لە پەکەکە، تەنها گۆڕانکارییەکی میدیایی نییە؛ بەڵکو نیشانەیەکە بۆ داڕشتنەوەی سیاسیی ئەم ڕەوتە لە تورکیا، سووریا، عێراق و ئەورووپا. بە بڕوای گۆڤاری «نەشناڵ کۆنتێکست» (National Context)، ئەم گۆڕانکاریانە ئەوە نیشان دەدەن کە پەکەکە خەریکە مۆدێلی پشتبەستوو بە هێزی سەربازی دەگۆڕێت بۆ تۆڕێک کە پشت بە سیاسەتی یاسایی، دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکان و ڕێکخستن لە دەرەوەی سنوورەکان، دەبەستێت.
-
ئەحمەد ئۆزەر:
هەموو ئەو ئازارانەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ ئاشتی لە ئێمە گەورەترە
ئەحمەد ئۆزەر، سەرۆک شارەوانیی دوورخرایەوەی ئەسەنیورت، بە جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی هاوێشتنی هەنگاوی کرداری لە پرۆسەی ئاشتیدا گوتی: «ئاشتی لە ئێمە گەورەترە؛ ئەو ئازار و سزایەی چەشتوومە فیدای ئاشتی بێت؛ دەبێت هەمووان لە پێناو گەیشتن بە ئاشتیدا فیداکاری بکەن.»
-
نوێنەری کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان:
پرۆسەی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە پێویستی بە پاڵپشتیی نێودەوڵەتی هەیە
نوێنەری هەمیشەیی کۆلۆمبیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژەکردن بە ئەزموونی ڕێککەوتنی ئاشتیی حکوومەتی بۆگۆتا لەگەڵ گرووپی "فارک"، جەختی لەوە کردەوە کە چارەسەرکردنی بەردەوامی ململانێی نێوان تورکیا و پەکەکە، بەبێ دەستەبەرکردنی گەرەنتیی سیاسی، چاودێریی نێودەوڵەتی و هاوڕێیەتیی کۆمەڵگەی جیهانی کارێکی دژوار دەبێت.
-
ئایا پەکەکە بەڕاستی چەک دەکرێت؟
ئەلیزا مارکوس، شرۆڤەکاری باڵای پرسی کورد، بەتایبەت تورکیا، ئاماژەی دا بە لاوازیی سەربازیی پەکەکە و بەردەوامیی ڕۆڵی میحوەرەیی ئۆجەلان دەڵێت، ئەم گرووپە لە ئێستادا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە جدییە، هەرچەندە داهاتووی دانوستانەکان هێشتا ناڕوونە.
-
بۆچی ڕۆشنبیرانی تورکیا لەئاست پڕۆسەی ئاشتیدا بێدەنگییان هەڵبژاردووە؟
بیرەوەریی دەستبەسەرکردنی ئەکادیمیستەکان، زیندانی کردنی لایەنگرانی گفتوگۆکانی پێشوو و بەردەوامیی کەشوهەوای ئەمنیی لە تورکیا، بووەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە ڕۆشنبیران، نووسەران و هونەرمەندانی ئەو وڵاتە لە پشتگیریکردنی ئاشکرای پڕۆسەی نوێی ئاشتی نێوان ئەنقەرە و پەکەکە خۆیان بپارێزن؛ پڕۆسەیەک کە بە بڕوای ڕەخنەگران هێشتا فاقیدی شەفافیەت و هەنگاوی کردەیی دەسەڵاتە.
-
قەرەیلان:
دەوڵەتی تورکیا هەنگاو بۆ پرۆسەی ئاشتی نانێت و داوای ڕادەستبوون دەکات
موراد قەرەیلان، ئەندامی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، دەوڵەتی توركیا کە هەنگاوی کۆنکرێتی نانێت و رادەستبوون دەسەپێنێت، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی راوەستاندووە.
-
دەم پارتی ناو و لۆگۆی پارتەکەی دەگۆڕێت
هاوکات لەگەڵ بەرەوپێشچوونی خێرای پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، دەم پارتی گۆڕانکاری ڕیشەیی لە پارتەکەیدا دەکات، ناوی پارتەکە دەبێت بە "کۆماری دیموکراسی" و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی پارتەکە دەگۆڕێن.
-
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی:
ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ئاشتی، پرسی کوردی بەڕوونی پێناسە نەکردوە و هەنگاوی بۆ چارەسەر نەناوە
هاوسەرۆکی گشتیی دەم پارتی ڕەخنەی لە ڕاپۆرتەکەی کۆمیسیۆنی ئاشتیی پەرلەمانی تورکیا گرت و ڕایگەیاند، ڕاپۆرتەکە پرسی کوردی خستوەتە چوارچێوەی 'تیرۆر'ەوە، جەختی کردەوە کە چارەسەری درێژخایەن پێویستی بە هەمواری یاسایی و جێبەجێکردنی مافی هیوایە و هیواكانی لهناوبرد.
-
عهبدوڵڵا ئۆجهلان:
پێویستە دهرفهت و بارودۆخەکەم بۆ بڕهخسێنرێت تا پرۆسه چارەسەر بگهیهنینە ئهنجام
مهدحهت سهنجهر ئهندامی شاندی ئیمڕاڵی له دوای دیدارهکهی لهگهڵ عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری PKK رایدهگهیهنێت: ئۆجهلان جهختیکردۆتهوه که "قۆناغی یهکهمی پرۆسهی چارهسهری له تورکیا کۆتاییهاتووه و دهچنه قۆناغی دوهمهوه.
-
هاوسەرۆکی دەم پارتی:
تورکیا هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ پڕۆسەی ئاشتی هەڵنەگرتووە
هاوسەرۆکی دەم پارتی، لەبارەی پرۆسەی ئاشتی رایگەیاند،:"لە چوارچێوەی پرۆسەکەدا هێشتا هیچ هەنگاوێکی کردەییمان لەم دەسەڵاتەوە نەبینیوە".
-
سەرۆکی تورکیا: لەپرۆسەی چارەسەری پاشەکشە ناکەین
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "ئەو قۆناغە کە ئامانجی کۆتایی هێنانە بە کارەساتێکی ٤٠ ساڵە، بە قوربانی سیاسەتێکی کورتمەودای ڕۆژانەی ناکەین".
-
سەرۆک کۆماری تورکیا: تورک، عەرەب، کورد و تورکمان، هەموومان یەکین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کەسانیک هەوڵدەدەن لەڕێی جیاوازیی نەژاد، مەزهەب و بیروباوەڕەوە گەلانی ناوچەکە دابەش بکەن و بە پێویستی زانی بەرامبەر تەڵەی لەوجۆرە وریا بن.
-
پێویستە پەرلەمانی تورکیا بەزووترین کات ناوی PKK لە لیستی تیرۆر بسڕێتەوە
پەرلەمانتاری ئەرزرۆمی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئێستا لە قۆناغی دووەمی پڕۆسەکەدان و پێویستە هەنگاوی ڕوون بنرێن و هەموارکردنەوەی یاسایی ئەنجام بدرێت.
-
مورادقەرەیلان: بڕیارەکەی جەهەپە بەواتای دژایەتی دانوستان لەگەڵ کورد بوو
موراد قەرەیلان، فهرماندهی گشتی ههپهگه ڕایگهیاند، بڕیاری کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بۆ چونە ئیمڕاڵی بڕیارێکی "ڕاست و بەجێیه" و هاوکات نیگهرانی خۆی له ههڵوێستی جهههپه دەربڕی و دەڵێت: "جەهەپە بانگەشەی دۆستایەتی کوردی دەکرد، بەڵام پێچەوانەکەی ئەنجامدا".
-
باخچەلی: ئازادکردنی دەمیرتاش لە بەرژەوەندیی تورکیایە
سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت ئازادکردنی سەلاحەدین لە بەرژەوەندیی تورکیایە و دەبێتە مایەی خێر بۆ ئەم وڵاتە.
-
ئەحمەد تورک: پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت
ئەحمەد تورک سیاسەتمەداری کوردی تورکیا دەڵێت: "پێویستە وەک پڕۆژەیەکی گەورە سەیری پرۆسەی ئاشتی بکرێت و لە حکوومەتی تورکیادا کاری لەسەر بکرێت و دەبێت کورد و تورک پێکەوە کۆ ببنەوە و بڕیاربدرێت چی بکرێت".
-
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا:
هەلومەرجەکە پاڵ بە ئەنقەرەوه دەنێت بەرەو چارەسەرێکی مێژویی بۆ پرسی کورد
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لهبارهى پرسى كورد و ههوڵهكانى ئاشتییهوه پهیامێكى بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند: "هەلومەرج پاڵ بە ئەنقەرەوه دەنێت بەرەو چارەسەرێکی مێژویی بۆ پرسی کورد".
-
پارتەکەی ئەردۆغان پێشوازی لە کشانەوەی PKK لە تورکیا دەکات
وتەبێژی ئاک پارتی دەڵێت: بڕیاری پەکەکە بۆ کشانەوە لە تورکیا، دەرەنجامێکی بەرجەستەی پێشکەوتنە لە نەخشەڕێگەی "تورکیای بێ تیرۆر" دا.
-
دیمانەیەکی ئۆجەلان پاش ۲۸ ساڵ بڵاو کرایەوە: «ئامادەین چەک دابنێین»
چاوپێکەوتنێکی عهبدوڵڵا ئۆجهلان، کە ۲۸ ساڵ پێش ئێستا تۆمارکراوە و بەهۆی قەدەغەکردنەوە بڵاو نەکرابوەوە، بڵاوكرایهوه، كه تیایدا دهڵێت، گرنگ ئەوەیە دەست بە گفتوگۆی چارەسەری بکرێت، ئهگهر كارێكی لهو جۆره بكرێت "ئامادەین چەکەکانمان بێدەنگ بکەین".
-
نوێنەری دەم پارتی لە پەرلەمان:
درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازیی تورکیا لە سووریا و عێراق جێگەی قبووڵ کردن نییە
سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لەپەرلەمانی تورکیا کاردانەوەی نیشان دا بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەکاتی تورکیا لە عێراق و سووریا لەلایەن ئەردۆغانەوە و ڕایگەیاند درێژکردنەوەی مانەوەی سەربازیی تورکیا لە سووریا و عێراق ناڕەوایە.
-
عەبدوڵڵا ئۆجهلان: پێدانی مافی هیوا هەنگاوێکە کە دهبێت دهوڵهت بیگرێتەبەر
عهبدوڵڵا ئۆجهلان ڕێبهری پارتی کرێکارانی کوردستان ڕایگهیاند، مافی هیوا ههنگاوێکه که دهبێت دهوڵهت بیگرێتهبهر.
-
سەرۆكی پەرلەمانی توركیا:
ئەمجارە پرسی کورد بە سەرکەوتوویی چارەسەر دەکەین
نوعمان کورتوڵموش ڕایگەیاند ئەمجارە پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا سەردەكەوێت و جارێکی دیکە لە گوند و کوێستانەکانی ئەم وڵاتە و ناوچەیە، دەنگی بۆمببارانکردن نابیستینەوە.
-
دەوڵەت باخچەلی:
ئۆجەلان دەبێت YPG بە دانانی چەک ڕازی بکات/ ئەندامانی کۆمیسیۆنی ئاشتی سەردانی ئیمرالی بکەن
سەرۆكی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستی توركیا ڕایگەیاند: چاوەڕوانی من ئەمەیە سەرکردایەتی دامەزرێنەری PKK بە هەمان سروشت و ناوەڕۆکەوە؛ ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ (YPG) و (SDF) بکات، داوای پابەندبوونیان بە ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بکات، کە لەگەڵ ئیدارەی دیمەشق ئیمزا کراوە.
-
ئۆجالان: کۆمیسیۆن بێت بۆ ئیمراڵی من دانوستانێکی دیموکراتیک دەست پێدەکەم
تولای حاتم ئۆغۆللاری هاوسەرۆکی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM)، لە بەرنامەیەكی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند ئۆجەلان لە دیداری شاندی ئیمرالیدا ڕایگەیاندووە ئەگەر کۆمیسیۆن بێت بۆ ئیمراڵی من دانوستانێکی دیموکراتیک دەست پێدەکەم.
-
شاندی ئیمرالی پەیامێکی گرنگی عهبدوڵڵا ئۆجهلانی لەبارەی پرۆسهی ئاشتی بڵاو کردەوە
سهرۆکی زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان (پهکهکه) رایدهگهیهنێت "پڕۆسهی ئاشتی و کۆمهڵگهی دیموکراتی که ساڵی ڕابردوو دهستیپێکرد شهڕ و ململانێکانی له وڵاتدا ڕاگرتووه و ڕێگری له زۆر مهترسی گهوره کردووه".
-
جێگری سەرۆكی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا: دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، ڕایگەیاند: ''بەپێی دەستوور دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت بەڵام لە پێشدا هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.