بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیامەکەیدا بە بۆنەی ساڵی نوێ لەبارەی پرۆسەی چارەسەری ڕایگەیاند: کۆمیسیۆنی ئاشتی ڕاپۆڕتی خۆی تەواو کرد کە ئەوە خێرایی دەبخەشێت بە پڕۆسەی چارەسەر و ئاواتەخوازین لە کۆتایی ئەرکەکانی بە ڕووحی کۆدەنگی بجووڵێتەوە".
ئەردۆغان دەشڵێت: "لە هەر ئەرکێک (لە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆردا) کە پێویست بکات سڵ ناکەینەوە هەتا ئەو کاتەی کە دڵنیا بین پڕۆسەکە بە بێ هیچ بەربەستێک دەگات بە ئامانجی خۆی".
Your Comment