بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر ئه‌ندامی شاندی ئیمڕاڵی پارتی یه‌کسانی و دیموکراسیی گه‌لان (DEM)، دوای دیداره‌که‌یان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان رایگه‌یاند: ئۆجه‌لان به‌م ڕسته‌یه ده‌ستی به کۆبوونه‌وه‌که کردووه، "ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه، کۆبوونه‌وه‌ی چوونه ناو ئه‌نتیگراسیۆنه"، کۆبوونه‌وه‌که زیاتر له سێ کاتژمێری خایاند، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی پڕ و تێروته‌سه‌ل بوو، ئۆجه‌لان ئه‌و بابه‌تانه‌ی بڕیاربوو گفتوگۆیان له‌سه‌ر بکه‌ین له ۱۰ خاڵدا ده‌ستنیشان کرد، کۆبوونه‌وه‌که‌ش له‌و چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌گشتی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو.
به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی ئیمڕاڵی، ئۆجه‌لان به کورتی هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ماوه‌ی ۱۶ مانگی پڕۆسه‌ی ئاشتی کرد و ڕایگه‌یاندووه، قۆناغی یه‌که‌م کۆتاییهات که په‌یوه‌ستبوو به بڕیاری کۆتاییهێنان به بونی ڕێکخستن و تێکۆشانی چه‌کداری، بنه‌مای قۆناغی یه‌که‌م دانانی چه‌ک و کۆتایی خه‌باتی چه‌کداری بوو، ئه‌مه بڕیارێکی ستراتیژییه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌کردوه: "ئێمه له قۆناغی یه‌که‌مدا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌نگاوی گرنگمان ناوه، چووینه‌ته قۆناغی دوه‌مه‌وه و له‌سه‌ر لایه‌نی ئه‌نتیگراسیۆن که گرنگترین بابه‌تی ئه‌م قۆناغه دوهمهیه، گفتوگۆ ده‌که‌ین، ئه‌م بابه‌ته له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا تاوتوێده‌که‌ین"، ئه‌و گفتوگۆی له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگا گشتییه کرد که پێویسته له قۆناغی دوه‌مدا په‌یڕه‌و بکرێت.
سه‌باره‌ت به گۆڕانکارییه‌کانی سووریا، مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر باسی له‌وه‌کردوه، ئۆجه‌لان له دیداری ۱۷‌ی مانگی ڕابردوو وتبووی ده‌بێت به دڵنیاییه‌وه شه‌ڕ ڕابگیرێت، ئۆجه‌لان سه‌رنجی خستبووه‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که کێشه‌که ده‌بێت له ڕێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ربکرێت، هۆشدارییدابوو که ئه‌گه‌ر هێرشه‌کان قووڵ ببنه‌وه، به‌تایبه‌ت دروستبوونی ژینگه‌یه‌کی شه‌ڕ که به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بکشێت، ده‌بێته هۆی زیانی گیانی گه‌وره و ناسه‌قامگیرییه‌ک که چه‌ندین ساڵ بخایه‌نێت، له‌م قۆناغه‌شدا دیالۆگ و سیاسه‌تی وه‌ک تاکه ڕێگه‌ی ده‌رچوون بینیوه، ئه‌گه‌رنا ناوچه‌که به‌ره‌و "لێواری هه‌ڵدێر" ده‌چێت.
مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر ئاشکراشیکردوه، چه‌مکی ئه‌نتیگراسیۆن ته‌نها به واتای یه‌کگرتنێکی ساده نایه‌ت، به‌ڵکوو ناسینی بوون و مافه‌کان ده‌گرێته‌وه، ده‌بێت ئه‌نجامی تێکۆشانی گه‌لی کورد و پێکهاته‌کانی تر له ڕۆژئاوا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکرێت.
له‌باره‌ی په‌یامی ئۆجه‌لان بۆ قۆناغی دووه‌می پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له تورکیا، مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر ڕوونیکردۆته‌وه، ئیراده‌ی ئۆجه‌لان بۆ به‌شداریکردن له پڕۆسه‌که‌دا زۆر به‌هێزه، به‌ڵام ئاماژه‌ی به مه‌رجه‌کانی کرد و وت: "من له‌م باره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانم بێت ئه‌نجامی ده‌ده‌م، توانای تیۆری و پراکتیکیم هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌و ده‌رفه‌ت و بارودۆخانهم بۆ بڕه‌خسێنرێت که بتوانم ئه‌م هێزه بخه‌مه‌گه‌ڕ، ئه‌مه بۆ خۆم نییه، به‌ڵکوو بۆ پڕۆسه‌که و بۆ چاره‌سه‌ری و بۆ ئه‌وه‌یه بتوانین قۆناغی دوه‌م دابڕ‌ێژین و به‌ره‌و پێش بچین".
دوێنێ شاندی ئیمڕاڵیی پارتی یه‌کسانی و دیموکراسیی گه‌لان (ده‌مپارتی) که پێکهاتبوو له په‌روین بوڵدان، مه‌دحه‌ت سه‌نجه‌ر و فایه‌ق ئۆزگور ئه‌رۆل سه‌ردانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانیان کرد و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت شانده‌که سبه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێک له‌باره‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌یان بڵاوبکاته‌وه.
Your Comment