بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان له‌میانی چاوپێکه‌وتنێکدا له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ستێرک تیڤی ڕایگه‌یاند: "بڕیاری مێژوویی 27ـی تشرینی دوەمی 1978 کە لە گوندی فیسێی ناوچەی لجێی ئامەد درا، تەنها بڕیاری دامەزراندنی پارتی(پەکەکە) نەبوو، ئەو بڕیارە بەر لە هەر شتێک بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی بوو، ئەو کات، سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن لەسەر گەلی کورد گەیشتبووە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، پرسیاری ئەوەی 'ئایا دژی ئەمە چی بکرێت؟' پرسیارێکی زۆر گرنگ بوو، یان دەبوایە سەرهەڵدان بکرایە و دەست بە بەرخۆدان بکرایە، یان دەبوایە تەڤگەرێکی سیاسیی ئاسایی بدۆزرایەتەوە و بەم شێوەیە ڕەوایەتی پێ درابوایە. لەو دۆخەدا بە شێوەیەکی سەرەکی دژی سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردن بڕیاری بەرخۆدانی نەتەوەیی درا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردووه، "ئەو بڕیارەی لە کوردستان درا بووە لەدایکبوونێک و سەردەمێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا هێنا، لە ماوەی 47 ساڵدا گەلی کورد بە پێشەنگایەتیی پەکەکە درێژەی بە تێکۆشانێکی زۆر گرنگدا، سەرەتا لە زیندانەکان بەرخۆدان کرا؛ دواتر هەڵمەتی مێژویی 15ـی ئابی 1984 ڕوویدا، وەکوو ئاشکرایە، ئەوە شۆڕشی ژیانەوەی لەگەڵ خۆیدا هێنا. هەموو ئەمانە، لە کوردستان بونە هۆی دەستپێکردنی سەردەمێکی ڕێنیسانس".
په‌یوه‌ست به هه‌نگاوه‌کانی پڕۆسه‌ی چاره‌سه‌ری له تورکیا، موراد قەرەیلان وتی، "سەردانی شاندی په‌رله‌مانی تورکیا بۆ ئیمڕاڵی بەشدار دەبێت لە پێشخستنی پڕۆسەکە، ئێستا هەنگاوی یاسایی و داڕشتنی یاسایی پێویستە، بزووتنەوەکەمان ئەوەی لە توانایدا بوە ئەنجامی داوە، دەبێت بچینە قۆناغی دوەم، سەرەڕای ئەوەی هێزو باڵادەستیمان هەبوو، پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)مان هەڵوەشاندەوە".
له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە)، قه‌ره‌یلان ده‌ڵێت، "جەهەپە بانگەشەی دۆستایەتی گەلی کوردی دەکرد، خۆی وەک لایەنگری چارەسەر و دیموکراسی نیشان دەدا؛ ئێستا بە تەواوی پێچەوانەی ئەمەی کردوە، ئەگەر ئەو هەڵەیە راست نەکەنەوە، ئەوا زیانیان پێدەگات، ئەو کێشەیە چۆن چارەسەر دەبێت ئەگەر شاندەکە نەچێتە لای ڕێبه‌ر ئاپۆ".
ڕه‌خنه‌کانی موراد قه‌ره‌یلان له‌کاتێکدایه که پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) که له دو هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا وه‌ک هاوپه‌یمان و هه‌هه‌مانگکاری ده‌م پارتی کاری کردوه، به‌شداری لە "پرۆسەی ئاشتی" و لیژنەی تایبەتی ئیمڕاڵی نه‌کردوه‌ـ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانی و ڕه‌خنه‌ی توندی سه‌رکرده‌کانی کورد له تورکیای لێکه‌وتوه‌ته‌وه.
Your Comment