بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نو‌عمان کورتولموش سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا له‌میانى کۆبوونەوەی لیژنەی پلاندانان و بوودجە بۆ تاوتوێ کردنی ڕەشنووسی بوودجەی ساڵی ۲۰۲۶ى توركیا، ڕایگەیاند: "دۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئێستا به‌شێوه‌یه‌كه، جدییه‌تێكى زۆر هه‌یه بۆ چارەسەری پرسی کورد و توركیاش له هه‌ر كاتێكى دیكه مه‌به‌ستیه‌تى ئه‌و كێشه مێژوییه چاره‌سه‌ر بكات، بۆیه تورکیا دەرفەتێکی هەیە کە نابێت لەدەستی بدرێت".

سه‌رۆكى په‌رله‌مان وتیشی: "لیژنەی یەکێتی نیشتمانی و برایەتی و دیموکراسی كه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى كورد پێكهێندراوه، ڕۆڵێكى گه‌وره و گرنگ دەگێڕێت، ئه‌مه ئاماژەیە بۆ ئەوەی سەرکەوتنى گه‌وره به‌ڕێوه‌یه بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاشتی ناوخۆیی".

ناوبراو جەختی کردەوە: "پرسى ئاشتیى هه‌میشه له هه‌مووكات جدیتر و ڕاستگۆیانه‌تره".
Your Comment