بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی یاسایی سه‌ده له‌باره‌ی دیداره‌که‌ی ۱۳ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲۰۲۵ که له ئیمڕاڵی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و زیندانیانی دیکه ئه‌نجامیاندا له ڕاگه‌یاندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، له ۱۳ی ئه‌م مانگه له دوورگه‌ی ئیمڕاڵی وه‌ک پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و موه‌کیله‌کانی دیکه‌ماندا دیدارمان ئه‌نجامدا، له دیداره‌که‌دا ده‌رباره‌ی هه‌لومه‌رجی موه‌کیله‌کانمان و دۆخی یاساییان گفتوگۆمان کرد و زانیاریمان گۆڕییه‌وه، به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندن و بۆچونی له‌سه‌ر بونیاتنانی ئاشتی بۆ ڕایگشتی بڵاوبکه‌ینه‌وه".
له دیداره‌که‌دا دۆخی یاسایی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له چوارچێوه‌ی "مافی هیوای دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا بوه مژارێکی گرنگی قسه‌کانمان، وه‌ک ده‌زانرێت کۆمیته‌ی وه‌زیرانی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا دوای کۆتا دانیشتنی ۱۵-۱۷‌ی (ئه‌یلول/۹) جارێکی دیکه داوای له تورکیا کرد مافی هیوا به گوێره دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا به شیوه‌یه‌کی یاسایی چاره‌سه‌ر بکات".
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که، له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان باسی له‌وه‌کردوه، "مافی هیوا زۆر گرنگ و بنه‌ڕه‌تییه و هه‌نگاوێکه ده‌بێت ده‌وڵه‌ت بیگرێته‌به‌ر، ئه‌مه بابه‌تێکه کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌زاران که‌س داده‌نێت، گرنگه نییه چۆن هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بکه‌یت، ده‌بێت لا ببرێت، ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی یاسایی ئه‌نجام بدرێت، سیاسه‌ت و دادپه‌روه‌یش پێویستی به‌مه‌یه".
ئۆجه‌لان له چوارچێوه‌ی بانگه‌وازی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکی ۲۷‌ی (شوبات۲)ی ۲۰۲۵ ڕایگه‌یاند، "ده‌بێت هه‌مو باوه‌ڕ و مه‌زهه‌به‌کان بتوانن به شێوه‌یه‌کی ئازاد گوزارشت له خۆیان بکه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه گوزارشت له نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکات و به شێوه‌یه‌کی ئازاد بژی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: "ده‌بێت کورد به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتو له نێو یاسادا جێگه‌ی بکرێته‌وه و ئه‌مه جه‌وهه‌ری ئاشتییه". جه‌ختیشکرده‌وه تا ئێستا کورد له یاسادا به نه‌بون هه‌ژمار کراوه، له ده‌ره‌وه‌ی یاسا جێهێڵراون، به‌ڵام ده‌بێت ئیدی یاسای ئه‌نتێگراسیۆنی دیموکراتیک بنیات بنرێت.
رێبه‌ری په‌که‌که ده‌شڵێت: "ژیان کاتێک ئازادبێت، ماناداره، پێشتریش ئه‌مه‌م وتوه، ئه‌ی ژیان ده‌بێت به ئازادی له تۆدابژیم به‌ده‌ر له‌وه به‌ژیانت نازانم، ئه‌مه ڕوانگه‌ی منه بۆ ژیان، ئه‌مه دروشمی منه".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی نوسینگه‌ی یاسایی سه‌ده باس له‌وه‌شکراوه، سه‌رنجه‌کانی ئۆجه‌لان ده‌زانرێت که ده‌یگوت، له بناغه‌ی پرسه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان نایه‌کسانی ژن و پیاو هه‌یه، چاره‌سه‌ری ئه‌م نایه‌کسانییه له‌ڕێگه‌ی پراکتیزه‌کردنی ژیانی ئازادی ژن و فکری سۆسیالیستییه‌وه ده‌بێت، هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندوه، "له نزیکه‌وه چاودێری خه‌باته‌کانی ژنۆلۆژی ده‌کات، زۆر به به‌های ده‌یبینێت و سڵاوی تایبه‌تی خۆی بۆ هه‌موو ژنه زیندانییه‌کان نارد".
ئۆجه‌لان له دیداره‌که‌دا بانگهێشتی ئه‌و که‌سانه‌ی کرد که ده‌یانه‌وێت لێی تێبگه‌ن، بۆ قوڵکردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک به‌شداری پرۆسه‌که بکه‌ن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌کردوه، "کار بۆ ئازادی له ڕووی به‌ره‌پێشبردن و جێبه‌جێ کردنی پرۆسه‌که‌وه گرنگه".
مافی هیوا، بریتییە لە یاسایەک یان مافێک کە لە دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەرچوە، بە پێی یاساکە هەر بەندکراوێک ماوەی زیاتر لە ۲۰ ساڵ زیندانی بکرێت، دوای تێپەڕبونی ئەو ماوەیە، مافی ئەوەی هەیە دوبارە پێداچونەوە بە بڕیاری سزادانەکەیدا بکرێت یان ئازاد بکرێت یان بە شێوازی مه‌رجدار ئازادبکرێت.
Your Comment