بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەتی یڵدزلە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ کەناڵی CNN تورک، سەبارەت بە ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، دەڵێت: ''بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە دەستوورەکەمانەوە".
جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی بۆ کاروباری یاسایی ئاشكرای دەکات کە لە مادەی ٩٠ی دەستورەی تورکیا هاتووە، پێویستە پابەند بن بە رێککەوتنە نێودەوڵەتییە واژۆكراوەكان بەپێی ڕێكارەكان، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پاپەندبوون بە ئازادکردنی دەمیرتاش.
سەبارەت بە ئازاد کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش ئەو مافی ئازاد کردنەکە ڕەتناکاتەوە بەڵام جەخت دەکاتەوە لەوەی، دەبێت هەندێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
سەلاحەدین دەمیرتاش لە دۆسیەی کۆبانیدا ٤٢ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ەوە دەستبەسەرە، هاوکات، دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا لە ٨ی تەموزدا بڕیارێکی نوێی سەبارەت بە پێشێل کردنی مافەکانی دەمیرتاش دەرکرد.
Your Comment