بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوێنێ هه‌ینی شاندی ئیمرالی پارتی یه‌کسانیی و دیموکراسیی گه‌لان (DEM)، دیداری له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا، دیداره‌که ماوه‌ی سێ کاتژمێر و ۳۰ خوله‌کی خایاند، له‌باره‌ی دیداره‌که‌وه شانده‌که ڕاگه‌یاندراوێکی بڵاوکرده‌وه.
ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی شاندی ئیمرالی ده‌م پارتی:
بۆ ڕایگشتیی و ڕۆژنامه‌نووسان
له ۳‌ی تشرینی یه‌که‌می ۲۰۲۵دا، ئێمه بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی سێ کاتژمێر و نیو له زیندانی ئیمرالی دیدارێکمان له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌نجام دا، ئۆجه‌لان وه‌ک هه‌میشه مۆڕاڵێکی باش و ته‌ندروست و متمانه‌یه‌کی به‌رزی به‌خۆی هه‌بوو.
ئه‌و ڕایگه‌یاند که پڕۆسه‌ی ئاشتی و کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیک که ساڵی ڕابردوو ده‌ستی پێ‌کرد شه‌ڕ و ململانێکانی له وڵات‌دا ڕاگرتووه و ڕێگری له زۆر مه‌ترسی گه‌وره کردووه، هه‌ر که‌سێک له‌مه‌دا ڕۆڵی هه‌بووه خاوه‌ن ڕه‌نجێکی به‌شکۆ و گه‌وره‌یه.
ئۆجه‌لان وتی: "شارستانییه‌ت دوای سێ سه‌ده له ململانێی وێرانکه‌ر و زیانی گه‌وره له شه‌ڕه جیهانییه‌کاندا، دیموکراسی دانوستانکاری وه‌ک مۆدێلێکی چاره‌سه‌ری گرنگ په‌ره‌ی پێداوه، ئه‌م شێوازه ده‌بێت بنه‌ما بێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه ناوخۆیی و ده‌ره‌کییه‌کانی تورکیا".
ئۆجه‌لان پێشنیاری کرد که دانوستانی دیموکراتیک له هه‌موو په‌یوه‌ندییه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا زاڵ بێت.
ئۆجه‌لان ئۆجه‌لان بانگه‌وازی ۲۷‌ی (شوبات/۲)ی به‌بیرهێنایه‌وه و وتی: "ئێمه له پاڵ قسه‌که‌ی خۆماندا وه‌ستاوین که په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م پرۆسه‌یه په‌یوه‌سته به مه‌رجه سیاسی و یاساییه‌کانه‌وه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌م قۆناغه‌دا زۆر گرنگه مه‌رجه یاساییه‌کان به تێڕوانینێکی دروست و یه‌کگرتوو ده‌ستنیشان بکرێت و جێبه‌جێ بکرێت.
له کۆتاییدا ئۆجه‌لان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، سه‌ده‌ی نوێی کۆمار ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای ئاشتی و دیموکراسی بنیات بنرێت.
Your Comment