هێزەکانی سووریای دیموکرات
-
بۆچی دیمەشق هێزە کوردەکانی لە زێدی خۆیان دوور خستەوە؟
گواستنەوەی تیپی قامیشلۆ بۆ ناوچەیەکی نزیک لە دیمەشق، بۆچوونەکانی بۆ لای هەوڵی ئەحمەد شەرع بۆ کۆتاییهێنان بە پێکهاتەی سەربازیی سەربەخۆی کوردەکان و تۆکمە کردنی سوپای ناوەندیی سووریا، ڕاکێشاوە.
-
لە دیمەشق ڕاهێنانی سەربازیی بە هێزە کوردییەکان دەکرێت
نزیکەی سێیەکی ئەو تیپە کوردییانەی کە تازە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی سووریاوە پێکهێنراون و لە هێزەکانی پێشووی SDF پێکهاتوون، بۆ تێپەڕاندنی خولی ڕاهێنانی فەرمی ڕەوانەی باکووری دیمەشق کران.
-
بۆچی لەندەن لە ئاست پاشەڕۆژی کوردانی سووریا بە خۆپارێزییەوە مامەڵە دەکات؟
شرۆڤەکان ئەوە نیشان دەدەن کە بەریتانیا لە لایەکەوە پشتگیری لە پرۆسەی تێکەڵکردنی هێزە کوردییەکان لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا دەکات، بەڵام لە لایەکی دیکەشەوە نایەوێت بە پشتگیریکردنی ئاشکرا لە خۆبەڕێوەبەریی کوردان، پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ دەیمەشق و ئەنقەرە بخاتە مەترسییەوە.
-
پنتاگۆن: ئەمریکا تەنها تەماشاچی جەنگی دیمەشق و کوردەکان بوو
ڕاپۆرتی پشکێنەری گشتیی پنتاگۆن نیشانی دەدات کە هێزەکانی ئەمریکا لە لوتکەی شەڕی نێوان سوپای سووریا و هێزە کوردییەکانی سووریادا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦، تەنیا ڕۆڵی نێوەندگیریان بۆ چوونەدەرەوەی سەلامەتی هێزە کوردییەکان لە حەلەب گێڕاوە و لە هەر جۆرە دەستوەردانێکی سەربازیی ڕاستەوخۆ خۆیان پاراستووە.
-
ئاستەنگەکانی بەردەم کوردانی سووریا بۆ پاراستنی بەڕێوەبەریی خۆسەر
ڕاپۆرتێکی نوێ دەریدەخات کە بەشێک لە کەمینە ئایینییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نیگەرانن لەوەی کە بەهۆی لەناوچوونی پێکهاتەکانی بەڕێوەبەریی خۆسەرەوە، جارێکی دیکە ڕووبەڕووی نایەکسانی و پەراوێزخستن ببنەوە.
-
ڕاپۆرتی پنتاگۆن لەبارەی کۆتاییهاتنی هاوپەیمانیی واشنتن و کورد لە سووریا
ڕاپۆرتێکی نوێی پشکێنەری گشتیی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا نیشانی دەدات کە گۆڕانکارییە سەربازییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە زستانی ٢٠٢٦، بووەتە هۆی کۆتاییهاتنی فەرمی هاوکاریی دە ساڵەی نێوان واشنتن و هێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە). بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەمریکا لە چوارچێوەی ستراتیژە نوێیەکەیدا، پشتگیریکردنی حکوومەتی دیمەشقی خستووەتە شوێنی هاوبەشییەکەی لەگەڵ هێزە کوردییەکان، ئەمەش ڕێگەی خۆشکردووە بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی قەسەدە لەناو پێکهاتەی دەوڵەتی سووریادا.
-
نەتەوەیەکگرتووەکان:
کوردەکانی سووریا ڕۆڵی سەرەکییان هەیە لە پڕۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی
جێگری نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا، پێشکەوتنی گفتوگۆکانی بۆ تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) لەناو دامەزراوە نیشتمانییەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند. ناوبراو جەختی کردەوە کە بەبێ بەشداریی ڕاستەقینەی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، پرۆسەی ڕاگوێزانی سیاسی لە سووریا ناگاتە سەقامگیری.
-
مەزڵووم عەبدی پەردە لەسەر چەندین نهێنیی مێژوویی و سیاسی لە کوردستانی سووریا لادەدات
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەڤپەیڤینێکدا، پەردە لەسەر چەندین نهێنیی مێژوویی و سیاسی لادەدات. ئەو باسی سەرەتای دەستپێکردنی کارە سیاسییەکانی، دیدارەکانی لەگەڵ بەشار ئەسەد، شەڕی کۆبانێ و رۆڵی هێزە کوردییەکان و هاوپەیمانان لە تێکشکاندنی داعش دەکات.
-
لەچوارچێوەی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشقدا ٢٣٢ شەڕڤان ئازاد کران
میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، بەشێکی دیکەی زیندانیانی حکوومەتی کاتی دیمەشق و هەسەدە ئاڵوگۆڕیان پێکرا.
-
لێکدابڕانی جوگرافیایی خاڵی لاوازی کوردانی سووریا
هاوسنوور نەبوونی عەفرین، کۆبانێ و حەسەکە هەر چەشنە هەوڵێک بۆ دروست کردنی کیانێکی یەکپارچەی کوردی لە سووریا تووشی شکست دەکات.
-
پڕۆسەی تێکەڵبوونی دامەزراوە کوردییەکان لەناو حکوومەتی سووریادا ڕاگیراوە
پڕۆسەی تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات لەگەڵ دەوڵەتی سووریا، لە دوای ڕاوەستانی ئاڵوگۆڕی زیندانیان و زیادبوونی دەستگیرکردنی لایەنی بەرامبەر، ڕووبەڕووی ئاستەنگێکی جدی بووەتەوە و مەلەفی زیندانیان بووەتە گرنگترین کۆسپ لەبەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا.
-
سیپان حەمۆ:
تا ئێستا چوار لیوای SDF بە فەرمی تێکەڵی وەزارەتی بەرگریی سووریا کراون
یاریدەدەری وەزیری بەرگریی سووریا بۆ کاروباری ناوچەی رۆژهەڵات، رایگەیاند؛ پڕۆسەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات "SDF" لە ناو وەزارەتی بەرگریی دەستیپێکردووە و تا ئێستا چوار لیوا بە فەرمی تێکەڵ کراون.
-
زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی هەسەدە ڕادەستی دەزگای دادی سووریا دەکرێن
وتەبێژی تیمی سەرۆکایەتی سوریا ئاشکرایدەکات دۆسیەی دەستگیرکراوانی لای هەسەدە دۆسیەیەکی مرۆییە.
-
هەسەدە:
وەزیری ناوخۆی سووریا هەوڵ دەدات خۆی لەو بەرپرسیارێتیە بدزێتەوە کە لە کەمپی هۆل ڕوویداوە
هەسەدە ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی هۆکاری کشانەوەیان لە کەمپی هۆل و وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ لێدوانەکانی نووردەین بابا وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سووریا بڵاوکردەوە و دەڵیت "وەزیری ناوخۆی سووریا لە ڕیگای ئەو لێدوانانەوە هەوڵ دەدات خۆی لەو بەرپرسیارێتیە بدزێتەوە کە لە کەمپەکە ڕوویداوە".
-
لە دەباشان مەزڵووم عەبدی لەگەڵ قوباد و بافڵ تاڵەبانی کۆ بوویەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆ بووەوە.
-
دەسپێشخەریی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان لەدژی کورد
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وردەکاری لەبارەی دەسپێشخەریی وڵاتەکەی بۆ چارەسەرکردنی دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و هێرشی هێزەکانی دیمەش ئاشکرا کرد.
-
وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن:
هێزەکانی سووریای دیموکرات بەشێکن لە دەسەڵاتی نوێی دیمەشق
ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند، "وەک دوژمن سەیری هەسەدە ناکەیەن و ئەوان بەشێکن لە حکوومەت، هەروەها هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە ناکەنەوە".
-
ڕۆژنامەی ناشناڵ:
هەسەدە بووە قوربانیی پڕۆژە گەورەترەکانی ئەمریکا
ڕۆژنامەی ناشناڵ-ی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پڕۆژەکەی هەسەدە بووە قوربانیی "پڕۆژەیەکی گەورەتر" کە سنووری ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەبەزێنێت، لە سایەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا و ڕێککەوتنی ئاشتی سووریا-ئیسرائیل.
-
وەزیری بەرگریی تورکیا:
پێویستە هەسەدە مەرجەکانی ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات
وەزیری بەرگریی تورکیا داوا لە هەسەدە دەکات بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا، بەپەلە مەرجەکانی رێککەوتن لەگەڵ دیمەشق جێبەجێ بکات.
-
مەسەدە:
ڕێککەوتنەکەی ئەمدواییەی هەسەدە و دیمەشق هەنگاوێکە بۆ ڕێگری کردن لە پشێوی
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی سووریا، هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بەگرژییەکان و ڕێگریکردن لەپشێوی.
-
فهرماندهیهکى باڵاى کورد پۆستی جێگرى وهزیرى بهرگریى سووریا وەردەگرێت
دوای ڕێککەوتنی گشتگیری هەسەدە و حکوومەتی سووریا، ئیدارەی خۆسەر و هەسەدە دوو کەسیان بۆ پۆستی پارێزگاری حەسەکەو جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریکرد.
-
فەڕەنسا: ڕێککەوتنە نوێکە کۆتایی بە پێکدادانی کوردەکان و دیمەشق دێنێت
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی نوێی حکوومەتی کاتیی سووریا و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات و دەڵێت ئەو ڕێککەوتنە کۆتایی بە گرژییەکانی نێوان هەروولا دێنێت.
-
خاڵەکانی ڕێكهوتنی نوێی SDF لهگهڵ دیمهشق ڕاگەیێندرا
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده)، دهقی رێكهوتنهكهی لهگهڵ حكوومهتی دیمهشق بڵاوكردهوه و بهگوێرهی رێكهوتنهكهش، فیرقهیهكی سهربازی پێكدههێندرێت كه سێ لیوا له سوپای ههسهده لهخۆدهگرێت و هێزه سهربازیهكانیش لهشارهكان دهكشێنهوه.
-
وەزارەتی بەرگریی سووریا درێژکردنەوەی ئاگربەستی ڕاگەیاند و هەسەدە پشتڕاستی کردەوە
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ درێژکرایەوە و لایخۆشیەوە هەسەدە درێژکردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستکردەوە.
-
بەرهەم ساڵح:
لە هەوڵداین بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕ لە سووریا
کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە بارەی دۆخی ئێستای سووریا لە لێدوانێکی میدیایدا باس لەوە دەکات کە لە هەوڵی جدیدان بۆ هێورکردنەکەوەی دۆخەکە.
-
هێزەکانی سووریا دیموکرات:
گەمارۆ و هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکان بەردەوام بن، سووریا دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ
هێزهکانی سووریای دیموکرات سهبارهت به هێرش و دهستدرێژییهکانی چهکدارانی حکوومەتی دیمهشق بۆسهر گهڕهکه کوردییهکانی حهلهب رایگهیاند: ئهگهر هێرشهکان بهردهوام بن تهواوی سووریا دهبێته گۆڕهپانی جهنگ.
-
وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕاگەیێندراوێک بڵاو دەکاتەوە هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە
وهزارهتی بهرگریی سووریا ڕایگهیاند، خاڵێکی پشکنینی سهربازی سوپای سووریا لەلایەن هێزهکانی سووریای دیموکراتەوە کراوەتە ئامانج.
-
ههسهده لە ساڵی ۲۰۲۵دا ۱۶۳ ئۆپهراسیۆنی لەدژی داعش ئهنجام داوە
ناوهندی راگهیهندنی ههسهده ئاماری ساڵی ۲۰۲۵ی ئاشكرا كرد و ڕایگهیاند، ۱۶۳ ئۆپهراسیۆنیان ئهنجامداوه و ۳۲ پێكدادانی ڕاستهوخۆ بون، ههروهها ۱۴۰ كهس دهستگیركراون، ۱۳ چهكدار كوژراون كه سێ سهركردهیان تیادابووه، هاوكات ۷۹ بۆمب هەڵوەشێنراونەتەوە.
-
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی مەسەد:
بەمزووانە ڕێککەوتنی سەربازیی هەسەدە و سوپای سووریا ڕادەگەیێندرێت
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ئاشکرای کرد، ڕاگەیاندنی ڕێككەوتنی سەربازیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و دیمەشق نزیكە.
-
هەسەدە؛ سەرکۆنەی هێرشی تیرۆریستی سەر هێزەکانی ئەمریکا دەکەین
دوای ئەوەی دوو سەربازی ئەمریکی و کارمەندێکی مەدەنیی ئەو وڵاتە لە هێرشێکی چەکداریدا لە شاری تەدمور کوژران، فەرماندەیی گشتی هێزەکانی سووریا دیموکرات (SDF) ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.