بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) بهشارپرێسى ڕاگەیاندووە: "هەسەدە بڕیاریدا چیا کۆبانێ (چیا فورات) کە یەکێکە لە فەرماندە دیارەکانی کورد له ڕۆژئاواى کوردستان، بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاریی بکات".
چیا کۆبانێ یان چیا فورات، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، هەندێک سەرچاوەش ئاماژە بەوەدەکەن، چیا کۆبانێ بەرپرسی بەشی هەواڵگریی هەسەدەیە.
حاجى نهبۆ که نازناوى (چیا کۆبانێ)ى ههیه، لەساڵی ۱۹۷۴ لەشاری کۆبانی لەدایکبوە، زمان و ئەدەبی کوردی خوێندوە و لە ساڵی ۲۰۲۲ لە زانکۆی کۆبانێ بڕوانامهى بهکالۆریۆسى وهرگرتووه.
چیا کۆبانێ لەساڵی ۲۰۱۵ کە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) پێکهێنرا، بووبه یهکێک لهفهرمانده دیارهکان و فەرماندەیی زۆربهى میحوهرهکانى ڕووبهڕووبوونهوهى داعش و دوژمنى کردووه.

Your Comment