بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی هەینی ٨ـی ئایاری ٢٠٢٦، میدیاکانی سووریا بڵاویانکردەوە، بەپێی رێککەوتنی نێوانیان بۆ چوارەمین جار هێزەکانی سووریایی دیموکرات و حکوومەتی کاتی دیمەشق ئاڵۆگۆڕی زیندانیانیان کرد و لەو چوارچێوەیەشدا ٢٣٢ شەڕڤانى زیندانیکراوى هەسەدە ئازادکران.

ئاسایشی رۆژئاوای کوردستانیش وتی، ئەم ئاڵوگۆڕەی زیندانیان کۆتا نیە و هێشتا زیندانیانی دیکە ماون ئاڵوگۆڕیان پێبکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی رێککەوتنی نیوان هەسەدە و حکوومەتی کاتی دیمەشق زیندانیانی هەردوولا ئاڵوگۆڕیان پێبکریت.
Your Comment