بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده بڵاویكرده‌وه، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان حكوومه‌تی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF) به ڕێككه‌وتنێكی هه‌مه‌لایه‌نه ئه‌نجامدرا، له‌گه‌ڵ لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر یه‌كخستنی قۆناغ به قۆناغی هێزی سه‌ربازی و ئیداری له نێوان هه‌ردوولادا.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كان له خاڵه‌كانی به‌ركه‌وتن، هاتنه ناوه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ بۆ ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانی حه‌سه‌كه و قامیشلۆ و ده‌ستپێكردنی یه‌كخستنی هێزه ئه‌منییه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له سوپای هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕوو، لیوایه‌ک له هێزه‌كانی كۆبانی له چوارچێوه‌ی فیرقه‌یه‌كی سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب پێكده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتنه‌كه بریتییه له یه‌كخستنی داموده‌زگاكانی ئیداره‌ی خۆسه‌ر به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌تی سووریا، له‌گه‌ڵ ڕێكخستنه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی مه‌ده‌نی، جگه له‌وه‌ش ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی مافه مه‌ده‌نی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانی گه‌لی كوردستان و زامنكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان كرا.
هه‌سه‌ده ئاشكراشیكردوه، "ئامانجی ڕێككه‌وتنه‌كه یه‌كخستنی خاكی سووریا و به‌دیهێنانی یه‌كگرتنی ته‌واو له ناوچه‌كه‌دا له ڕێگه‌ی پته‌وكردنی هاریكاری نێوان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه".
Your Comment