وەزارەتی بەرگریی سووریا درێژکردنەوەی ئاگربەستی ڕاگەیاند و هەسەدە پشتڕاستی کردەوە

وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ درێژکرایەوە و لایخۆشیەوە هەسەدە درێژکردنەوەی ئاگربەستی پشڕاستکردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: ئاگربەست لە سەرجەم بەرەکانی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبی سووریا بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ درێژدەکاتەوە، کە لە کاتژمێر ۱۱:۰۰ی شەوی شەممە ۲۴ی مانگەوە دەستپێدەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ پاڵپشتی پرۆسه‌کانى ئەمریکایه‌ بۆ گواستنەوەی دیلەکانی داعش لە زیندانەکانی هه‌سه‌ده‌ بۆ عێراق دێت.

لایخۆیەوە  ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە نێوەندگیرییەکی نێودەوڵەتی و هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکان لەگەڵ دیمەشق، ڕێککەوتنکراوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆ ماوەی ۱۵ ڕۆژ.

دەشڵێت، "هێزەکانمان جەخت لە پابەندبوونیان بە ڕێککەوتننامەکە و پەرۆشییان بۆ ڕێزگرتن لێی دەکەنەوە، بەو ئامانجەی ببێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان، پاراستنی خەڵکی مەدەنی و ڕەخساندنی هەلومەرجی پێویست بۆ سەقامگیری".

لەوە لەکاتێکدا ماوەی چوار ڕۆژە ئاگربەست لە نێوان هەسەدە و حکوومەتی دیمەشق ڕاگەیەندراوە، ئەوەش دوای پێکدادانی توندوتیرژ لە لەسەرەتای ئەم مانگەوە دروستبوو، بەڵام گرووپەکانی سەربەدیمەشق چەنجارێک ئاگربەستەکەیان پێشێلکردوە.

News ID 226781

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha