بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ژان نۆیێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە: لە سووریا، دوابەدوای هەوڵە چڕەکانی نێوەندگیری لەلایەن سەرۆک کۆمار و دیپلۆماسیەتی فەڕەنسا، ڕێککەوتننامەی ئاگربەست و یەکگرتن واژۆ کراوە كە گەرەنتی سیاسی و ئەمنی بۆ هاوبەشە کوردەکانمان لە شەڕی داعشدا دابین دەکات.
ناوبراو دەشڵێت: "ڕێككەوتنەكە تێکەڵکردنی هێزەکانیان بۆ ناو سوپای سووریا و دامەزراوەکانیان لە ئیدارەی مەدەنی و دانپێدانانی مافەکانیان دەگرێتەوە، ئەوەش هەنگاوێکی گەورەیە بۆ سەقامگیری سووریا و بەردەوامیی شەڕی هاوبەشی دژ بە داعش. فەڕەنسا لەم هەوڵەدا لە تەنیشت سووریا و لەگەڵ هەموو سوورییەکان دەمێنێتەوە".
ئه‌وە لەكاتێكدایە كە ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (SDF)، ده‌قی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی دیمه‌شق بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش، فیرقه‌یه‌كی سه‌ربازی پێكده‌هێندرێت كه سێ لیوا له سوپای هه‌سه‌ده له‌خۆده‌گرێت و هێزه سهربازیهكانیش له شاره‌كان ده‌كشێنه‌وه.
Your Comment