نەوتی هەرێمی کوردستان
-
سۆمۆ؛
لە مانگێکدا زیاتر لە ۵ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەرێم لە بەندەری جەیهان بارکراوە
ئاماری بارکردنی نەوتی هەناردەکراوی کۆمپانیای سۆمۆ بۆ مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوو دەریخستووە، زیاتر لە ۱۱۰ ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی هەردوو بەندەرى بەسرە و جەیهانی تورکیاوە بارکراوە، پێنج ملیۆنی نەوتی هەرێمی کوردستان بووە.
-
عێراق لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ۱۰۲ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، کە لە مانگی ئەیلولی ڕابردودا ۱۰۲ ملیۆن و ۱۵۰ هەزار و ۳۶۲ بەرمیل نەوتی هەناردە کردوە و داهاتەكەی نزیكەی حەوت ملیار دۆلار بووە
-
سەرەڕای تێپەڕینی سێ مانگ؛ هێرشکەرانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا نەکراون
لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، چەندین هێرشی درۆنی کراوەتە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەم ماوەیە، حکوومەتی عێراق تا ئێستا ئەنجامدەرانی ئەم هێرشانەی ئاشکرا نەکردووە.
-
هەنادەی نەوتی هەرێم بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت
کۆمپانیای نەوتی باکوور دەڵێت هەناردەی نەوتی هەرێم بۆ ٢٥٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکرێتەوە.
-
گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، گوشاری تورکیا؛ نهێنی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم/ دڵشاد مەجید
ئایا تەسلیم کردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ، پەیوەندی بەدیدار و ڕێکەوتنی ترمپ و ئەردۆغان هەیە؟
-
وەزیری نەوتی عێراق:
لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردە کراوە
وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند لە ماوەی هەفتەیەکدا زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە هەناردەی بەندەری جەیهان کراوە"، ئەمە لە کاتێکدایە کە ٣٠ مانگە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بە بۆری لە ڕێگەی تورکیاوە ڕاگیراوە.
-
بهغدا قهرزی کۆمپانیا نەوتییەکان که لای حکوومهتی ههرێم ماون ناگرێته ئهستۆ
بهڕێوهبهری گشتیی کۆمپانیای سۆمۆ رایگهیاند، رێککهوتنه سێقۆڵییهکه ئهوه لهخۆگرناگرێت که بهغدا ئهو قهرزانهی کۆمپانیاکان له ئهستۆ بگرێت که لای حکوومهتی ههرێمی کوردستانن.
-
رێککەوتنەکە نەوتییەکەی هەولێر و بەغدا بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی تا کۆتایی ۲۰۲۵ درێژ دەکرێتەوە
ئەو رێککەوتنە سێقۆڵییەی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت کراوە، کۆپییەکی بڵاو کراوەتەوە کە لە ۲۰ خاڵ پێکدێت.
-
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا:
لە ڕێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا هاوکار بووین
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند لە رێککەوتنی کردنەوەی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، کە بووەتە هۆی دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی خاو لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، وڵاتەکەی بەشدار بووە.
-
پەیوەندی تەلەفۆنیی سوودانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم
نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاوی کردەوە سەرۆک وەزیرانی پاش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەسعوود بارزانی و مەسروور بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و بافڵ تاڵەبانی پەیوەندی تەلەفۆی ئەنجام داوە.
-
مەسروور بارزانی:
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستکەوتێکی گەورەیە و هیوادارم ببێتە هۆکارێک بۆ پێشخستنی ژێرخانی ئابووری.
-
وەزارەتی نەوتی عێراق:
هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دهستیپێكردهوه
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەناردەکردنەوەی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆریی نەوتی عێراق-تورکیاوە دەستیپێکردەوە.
-
پێشوازیی فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا
هەریەک لە باڵیۆزخانەی بەریتانیا و فەڕەنسا پێشوازی لە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر دەکەن و بە خاڵێکی گرنگ وەسفی دەکەن.
-
قوباد تاڵەبانی: ڕێککەوتنەکەی نەوتی بەغدا و هەولێر دەستکەوتێکی گەورەیە
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم، ڕایگەیاند: "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق".
-
بافڵ تاڵەبانی: ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بەرهەمی پشوودرێژیی خەڵک بوو
بافڵ تاڵهبانی سهرۆکی یهکێتیی لە پەیامێکدا وێڕای پێشوازی کردن لە ڕێکەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند "پیرۆزبایی له کۆمهڵانی خهڵکی کوردستان دهکهم و سوپاسیان دهکهم بۆ پشوودرێژییان".
-
ئەمریکا پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێم دەکات
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان هاوبەشیی ئابووریی ئەمریکا و عێراق "بەهێزتر دەکات".
-
گەیشتینە ڕێککەوتنێکی مێژوویی بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەزێمی کوردستان
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕێكکهوتنی نهوتی لهگهڵ ههرێمی كوردستان ڕاگهیاند و دهشڵێت: "ئهمه ئهم دەستکەوتێکه کە 18 ساڵ چاوەڕێی بووین".
-
بڕیاردهری ڕهوتی ههڵوێست:
ڕێکهوتنهکهی نێوان و هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆماوهی سێ مانگه
عهلی حهمهساڵح ڕایگهیاند ئهو رێکهوتنه سێقۆڵیهی لهنێوان ههردوو حکوومهتی ههرێم و عێراق و کۆمپانیاکانی نهوت کراوه بۆ ماوهی سێ مانگه.
-
کۆمپانیای DNOی نەرویجی پێشوازی لە ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکات
کۆمپانیای نەوت و غازی نەرویجی (DNO)، پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی عێراق، حکوومەتی کوردستان و ژمارەیەک کۆمپانیای نێودەوڵەتیی نەوت دەکات، بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
-
ههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانهی ئهمریکا لە عێراق:
ههرێمی کوردستان هاوبهشی ستراتیجی ئهمریکایە له ناوچهکهدا
جاشوا هاریس، ههڵسوڕێنهری باڵیۆزخانهی ئهمریکا له عێراق پشتیوانیی و خواستی وڵاتهکهی بۆ بههێزترکردنی پهیوهندی لهگهڵ ههرێمی کوردستان له بواره جۆراوجۆرهکاندا دووپات کردهوه.
-
فوئاد حوسێن:
ڕێککەوتنی نەوتی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەکات
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ''دوای ئەوەی ڕێككەوتنی سێقۆڵی لەبارەی پرسی نەوت واژوو كرا، ئیتر چاوەڕوانی چارەسەری كێشەی مووچەین".
-
ڕێێکەوتنی هەولێر و بەغدا نرخی جیهانیی نەوتی دابەزاند
ڕێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان، عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نرخی نەوتی دابەزاند.
-
ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ کرا
ڕێككەوتنی سێقۆڵی نێوان هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان واژۆ كرا و بەمزووانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێدەكاتەوە.
-
ڕۆژنامەی العربي الجدید:
گەرەنتی بەغدا ڕێگا بۆ هەناردە کردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
ڕۆژنامەی العربي الجدید بڵاویكردەوە، دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە وەستانی هەناردەکردن لە ڕێگەی هێڵی کەرکووک - جیهانەوە، بەغدا نزیک بووەتەوە لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جیهانی تورکیا.
-
پێشەوا هەورامانی: داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: "سەرجەم داواکانی بەغدامان جێبەجێکردووە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە".
-
تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕه نهوتێکی له ههرێم وهرنهگرتووه
بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ڕایگەیاند سەرجەم گرێبەست و پابەندبوونەکانیان لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە تەواو کردووە کە نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕن.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مهسروور بارزانی سهرۆک وهزیرانی ههرێمی کوردستان رایدهگهیهنێت لەگەڵ بەغدا "لهسهر داهاته نانهوتییهکان تهقریبهن گهیشتوینهته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگهیشتن، لهسهر ههناردهکردنهوهی نهوتیش، ههرێمی کوردستان هیچ کێشهیهکی نهماوه، نه لهگهڵ کۆمپانیا بهرههمهێنهرهکان، نه لهگهڵ حکوومهتی فیدڕاڵی".
-
سەفین دزەیی:
ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم ۲۸ ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم لە ساڵی ۲۰۲۳ـەوە، زیانی زیاتر لە ۲۸ ملیار دۆلاری بە عێراق و هەرێمی کوردستان گەیاندوە.
-
وتەبێژی ئەپیکور:
هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم پێویستی بە کات هەیە
وتەبێژی کۆمەڵەی ئەپیکور دەڵێت: کۆمپانیا نەوتییەکان داوای ڕێککەوتنی نووسراو دەکەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت.
-
نامەی نوێنەری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ سوودانی:
هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت و پابەندی ڕێککەوتنەکان نییە
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کردووە و نامەیێکی پێداوە، لەنامەکەدا دەڵێت: "هەرێم نەوت دەفرۆشێت و داهاتی نانەوتیش کۆ دەکاتەوە تاکوو ئێستا چەندین ڕێکەوتن کراوە و پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنەکانەوە".