بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی ئیمرالی (ده‌م پارتی) له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا كۆبوونه‌وه و له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ئاشتیه‌وه گفتوگۆیان كرد.
به‌وته‌ی شاندی ئیمرالی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان هه‌ڵسه‌نگدانی فراوان له‌سه‌ر پڕۆسه‌كه كراوه و بۆ پێشخستنیشی له‌باره‌ی هه‌نگاوه پێویسته‌كان لێكتێگه‌یشتن هه‌بووه.
شاندی ئیمرالی باسی له‌وه‌ش كردوه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رفراوانمان له‌سه‌ر قۆناغی ئێستای پڕۆسه‌ی ئاشتی و كۆمه‌ڵگای دیموكراتیک و هه‌نگاوه پێویسته‌كانی داهاتوو كرد.
شاندی ئیمڕاڵی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، "ئێمه له‌سه‌ر هه‌نگاوه پێویسته‌كان كه ده‌بێت بۆ پێشخستنی پڕۆسه‌كه بگیرێنه‌به‌ر لێكتێگهیشتمان هه‌بووه و گه‌یشتینه بیرۆكه‌یه‌كی هاوبه‌ش".
له كاتی بهڕێكهوتنیان بۆ كۆشكی سه‌رۆككۆمار، شاندی ئیمراڵی وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسانیان دایه‌وه و په‌روین بوڵدان ڕایگه‌یاند، به‌قۆناغێكی مێژویدا تێده‌په‌ڕین و ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه گرنگه.
Your Comment