لەسەر فەرمانی ئەردۆغان، تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەس و دامەزراوەی ئێرانیی بلۆک کرد

حکوومەتی تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بلۆک کرد.

کوردپرێس: بەپێی فەرمانێکی سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەرجەم ئەو کەسایەتی و دامەزراوانەی دەستیان لە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێراندا هەیە، لەوانەش کۆمپانیاکانی گواستنەوەی دەریایی و ناوەندەکانی توێژینەوە و دامەزراوەکانی وزە، گەمارۆیان دەخرێتە سەر و داراییەکانیان بلۆک دەکرێت.

ئەردۆغان بە ئاراستەی جێبەجێ کردنی میکانیزمی سناپ باک و لە درێژەی جێبەجێ کردنی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر ئێران، ئەم فەرمانەی واژۆ کردووە.

ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، بانکی سپە، بانکی سپە ئینترناشناڵ، ناوەندی توێژینەوەی سووتەمەنیی ئەتۆمیی ئیسفەهان، ناوەندی تەکنەلۆژیای ئەتۆمیی ئیسفەهان، ناوەندی تویژینەوەی ئەتۆمیی کەرەج، ناوەندی توێژینەوەی ئەتۆمیی کشتوکاڵ و پزیشکیی ئێران، ناوەندی کەشتیڤانیی ئێران-هیند، کۆمپانیای "انرژی نوین"، کۆمپانیای "پارس تراش"، کۆمپانیای "جابر بن حیان"، کۆمپانیای پیشەسازیی وزەی "پیشگام" و کۆمپانیای هێڵی کەشتیڤانیی باشووری ئێران، بەشێک لەم دامەزراوانەن کە کەوتوونەتە لیستی ڕەشی تورکیاوە.

News ID 226191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha