ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئانکارا بەدوای پەرەپێدانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا نییە، و ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری و مافە ڕەواکانی وڵاتانی دیکە، بە بڕیاردەرییەوە وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرامبەر بە ئاسایش، سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی دەداتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی "گەیاندنی کەشتیی دەریایی کام ڕۆمان بۆ فەرماندەیی هێزی دەریایی ڕۆمانیا و بەرزکردنەوەی ئاڵای فەرماندەیی هێزی دەریایی تورکیا" لە فەرماندەیی کەشتیگەلی ئیستانبوڵ گوتارێکی پێشکەش کرد.

ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

لە سەرەتای گوتارەکەیدا ئەردۆغان گوتی: "لەسەردەمێکی ئەوەندە ئاڵۆزداین کە ئەوانەی هێزیان نییە، لەسەر مێزی دانوستاندا جێیان نابێتەوە و ڕەنگە لە ڕیزی مینۆکاندا خۆیان بدۆزنەوە".

سەرۆکی تورکیا باسی لەوەش کردە کە ٢٣ ساڵ لەمەوپێش کۆی قەبارەی ساڵانە هەناردەی تورکیا دەگەیشتە ٢٤٨ ملیۆن دۆلار و ئێستا لە هەفتەیەکدا دەگاتە ئەو قەبارەیە.

ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

لە بەشێکی دیکە ئەردۆغان باسی لە پێشکەوتنی پیشەسازیی بەرگریی تورکیا کرد و گوتی: "تا ئێستا لە جوگرافیای جیاجیادا زیاتر لە ١٤٠ پلاتفۆرمی دەریاییمان هەناردە کردووە. پیشەسازی دروستکردنی کەشتی لە وڵاتەکەمان لە مێژووی ١٠٣ ساڵەی خۆیدا لە باشترین و پڕبایەخترین ڕۆژەکانی تەمەنی دایە".

ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

ئەردۆغان گوتیشی: "یەکێک لە وڵاتانەین کە زۆرترین کەشتی جەنگی دروست دەکەین. بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە لە توانا و دەرفەتەکانی پیشەسازیی بەرگرییماندا یارمەتیدەری وڵاتانی دۆستمان بین. بەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ ڕۆمانیا واژوومان کردووە، بۆ یەکمجارە لەمێژووی تورکیادا، وڵاتێکی ئەندامی ناتۆ کەشتی سەربازیی بە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا بفرۆشێت".

ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە

لە کۆتاییدا سەرکۆماری تورکیا گوتی: "ئامانجی تورکیا لە ناوچەکەدا پەرەپێدان بە گرژییەکان نییە بەڵکوو بەهێزکردنی ئاشتی، دادپەروەری، ئاسایش و سەقامگیرییە بەڵام ڕێگەیش نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە".

News ID 227391

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha