بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دوای کۆبوونەوەی حکوومەت وتی: "حکوومەتەکەمان بەسەر ڕۆژەڤەکاندا زاڵە. کەس ناتوانێ هیچمان بەسەردا بسەپێنێت. هیچ کەس ناتوانێ بە پلانێکی دەستکرد، تورکیا لەسەر ڕێڕەوەکەی لابدات".
سەرۆکی تورکیا دەشڵێت: "لە کاتێکدا کە قەیرانەکان و پێکدادانەکان لە ناوچەکەماندا ڕوودەدات، پابەندی یەک ڕۆژەڤین، دوور ڕاگرتن لە ئاگرەکە و زیادکردنی نانی سەر خوانی گەلەکەمان. بەختەوەرین کە دەبینین تورکیا دوورگەیەکە لە سەقامگیری و پەناگەیەکە بۆ پلانی داهاتووی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی".
ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "داخرانی گەرووی هورمز ئابووری جیهانی تووشی شڵەژان کردووە و نەک تەنیا کەرتێک، بەڵکو لە وزەوە هەتا جووتیاری، لە پیشەسازی هەتا تەکنۆلۆجیای گرتووەتەوە. لە ڕووی دابینکردن، کۆگاکردن و دابەشکردنی وزەوە، هیچ کێشەیەکمان نییە".
Your Comment