کوردپرێس: بەگوێرهی ڕاگهیهندراوی فەرمیی نوسینگهی راگهیاندنی سهرۆک وهزیرانی عێراق، کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکراوەتەوە، لەم پەیوەندییەدا پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆزینەوەی ڕێگەی نوێ بۆ پتهوکردنی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە کەرتی جیاجیادا گفتوگۆیان لەسەر کراوە.
تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی نێوان زەیدی و ئهردۆغان، تەرخانکرابوو بۆ چارەنووسی ههناردهکردنی نهوتی عێراق لە ڕێگەی بۆریی نێودەوڵەتیی «کهرکوک-جهیهان». هەردوولا جەختیان لە کارکردنی هاوبەش کردەوە بە مەبەستی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق بۆ بازاڕهکانی ئهوروپا.
هاوکات، ڕاگەیەندراوەکە ئاشکرای کردووە کە لە ئایندیەکی نزیکدا، هەردوو سەرکردە چەندین ڕێککەوتننامە و یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارەکانی غاز و کشتوکاڵدا واژۆ دەکەن، ئەمەش بە ئامانجی بەهێزکردنی بنەماکانی گەشەپێدان و هاوبەشیی ئابووریی نێوانیان.
پرسی دابینکردنی ئاو و پشکی عێراق، بەشێکی تری وتووێژەکان بوو. هەردووکیان هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی دیالۆگ و ههماههنگیی تهکنیکی بۆ گەیشتن بە لێکتێگهیشتنی هاوبەش کە تێیدا بهرژهوهندیی کایەی ئاویی هەردوو وڵات پارێزراو بێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆک کۆماری تورکیا، جارێکی دیکە پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ پڕۆژەی ستراتیژیی «ڕێگای گەشەپێدان» دووپاتکردەوە و ڕۆڵی ئەم پڕۆژەیەیان لە بەهێزکردنی ئابووری و بازرگانیی ناوچەکە بە باێەخ و بنەڕەتی وەسف کرد، و جەختیان لە خێراکردنی قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کردەوە.
ئێستا قهبارهی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ساڵانەی نێوان عێراق و تورکیا لە نێوان ۱٦ بۆ ۲۰ ملیار دۆلاردایە. بەهۆی کاراکردنی پڕۆژە هاوبەشەکانی وەک ڕێگای گەشەپێدان، هەردوو دەوڵەت پلان دادەنێن ئەم ڕێژەیە لە داهاتوودا بگەیەننە ۳۰ ملیار دۆلار.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، عەلی فالح زەیدی داوای لە کۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی تورکیا کرد کە بێنە ناو بازاڕەکانی عێراقەوە و سوود لەو دەرفەتە زێڕینانە وەربگرن کە لە کەرتی جیاوازدا ڕەخساون، هاوکات ئاماژەی بەوە دا کە کەرتی تایبەت دەتوانێت ڕۆڵێکی داینامیکی لەم نێوەندەدا بگێڕێت.
لەکۆتاییدا، ڕەجەب تەیب ئهردۆغان بانگهێشتنامە فەرمییەکەی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق نوێ کردەوە بۆ سەردانیکردنی فەرمیی ئەنقەرە، کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی تەممووزی ئەمساڵدا ئەنجام بدرێت؛ ئەم سەردانەش بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی دەبێت لەسەر دۆسیە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی کاتی دەستپێکردنی کرداریی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان.
Your Comment