بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستان له په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، سوپاس و پێزانینمان بۆ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆکى کۆمارى تورکیا دووپاتده‌که‌ینه‌وه که له کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان، فه‌رمانیدا گه‌شته ئاسمانییه‌کانى هێڵى فڕۆکه‌وانیى تورکیا بۆ سلێمانى ده‌ستپێبکه‌نه‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه: "ئه‌م بڕیاره له چوارچێوه‌ى په‌یوه‌ندییه پتهوهکانى هه‌رێمى کوردستان و کۆمارى تورکیادا دێت که دڵنیاین یارمه‌تیده‌ر و هاوکار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاریکاریى هاوبه‌ش و له به‌رژه‌وه‌ندیى هه‌ردوولا و به‌تایبه‌تى له به‌رژه‌وه‌ندیى هاوڵاتیانماندا له سنوورى سلێمانى ده‌بێت".
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا کۆبۆوه و رایگه‌یاند: "تورکیا دراوسێیه‌کی گرنگی هه‌رێمی کوردستان و عێراقه و ده‌توانن له زۆر بواردا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، پێکه‌وه هاریکاری بکه‌ن".
دوشه‌ممه‌ی رابردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی رایگه‌یاند: "تورکیا ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌کانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تـــــا ۶‌ی (کانونی دوەم/۱)ی ۲۰۲۶ درێژکردەوە".
بۆ یەکەمجار لە ۳‌ی (نیسان/۴)ی ۲۰۲۳ـەوە کۆمپانیای "تورکیش ئێرلاینز" گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە راگرت و دواتريش چه‌ند جارێک تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی به‌ڕوی گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیدا داوه.
Your Comment