بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له په‌یامێکدا له‌باره‌ی هێرشه‌کانی ئیسرائیل و ئه‌مریکا بۆسه‌ر ئێران رایگه‌یاند، هه‌ست به دڵته‌نگی و نیگه‌رانییه‌کی قووڵ ده‌که‌م سه‌باره‌ت به هێرش بۆ سه‌ر ئێرانی دراوسێمان به هاندانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌و هێرشانه پێشێلکردنی ئاشکرای سه‌روه‌ریی ئێران و به ئامانجگرتنی ئاسایشی گه‌لی ئێرانی دۆست و برامانن".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، پاساوه‌کان هه‌رچییه‌ک بن، ئه‌و هێرشه مووشه‌کی و فڕۆکه بێفڕۆکه‌وانانه‌ی ئێران له دژی ده‌وڵه‌ته براکانی که‌نداومان ئه‌نجامیانداوه، ره‌تده‌که‌ینه‌وه، تورکیاش به‌رده‌وام ده‌بێت له ئه‌نجامدانی هه‌موو هه‌وڵێک بۆ چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکییه‌کان له ڕێگه‌ی دیالۆگه‌وه، هه‌وڵه دیپلۆماسییه‌کانمان چڕتر ده‌که‌ینه‌وه بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر مێزی دانوستان".
سه‌باره‌ت به ئاسایشی سنووره‌کانی تورکیا، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان وتی: "هیچ کێشه‌یه‌کمان نییه سه‌باره‌ت به ئاسایشی سنوور و ئاسمانی خۆمان، هێزه‌کانمان له به‌رزترین ئاستدا هه‌مو ڕێوشوێنێکی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر".
Your Comment