ئەورووپا
-
میراتی سویسرا بۆ کوردەکان
بەپێی شیکارییەک کە لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی کوردی بڵاوکراوەتەوە، زۆربەی قەیرانەکانی سەدەی ڕابردوو دەربارەی پرسی کورد، ڕەگ و ڕیشەیان لە ڕێکخستنە سیاسییەکانی دوای پەیماننامەی لۆزاندا هەیە؛ ڕێککەوتنێک کە بەرژەوەندیی هێزە گەورەکانی خستە پێش داواکارییە نەتەوەییەکانی کوردەوە.
-
١٢٠ گفتوگۆی تایبەتی کوردپرێس لەگەڵ شارەزایانی ڕۆژئاوا؛
لێکدانەوەی «سەقفی شووشەیی» پشتگیریی ڕۆژئاوا لە کوردەکان
لێکدانەوەی گشتگیری دوازدە ساڵ گفتوگۆ لەگەڵ شارەزایانی دیاری ڕۆژئاوا، پەیامێکی ڕوونی لێدەکەوێتەوە؛ پشتگیریی واشنتۆن و پایتەختە ئەورووپییەکان لە کوردەکان، هەرگیز لە سنووری تێکدانی سیستەمی «دەوڵەت ـ نەتەوە» و تووڕەکردنی هاوپەیمانە هەرێمایەتییەکانیان، بە تایبەتی تورکیا، تێناپەڕێت. ئەم «سەقفی شووشەیی»ەش بەردەوامترین و نەگۆڕترین بنەمای سیاسەتی ڕۆژئاوا بەرامبەر پرسی کوردە.
-
گیانلەدەستدانی توێژەرێک چۆن ڕوانینی ئەورووپای بۆ کورد گۆڕی؟
فریدریش ئیدوارد شولتس بە دوای دۆزینەوەی شوێنەوارە دێرینەکاندا ڕووی لە کوردستان کرد، بەڵام هەرگیز لە حەکاری نەگەڕایەوە. ئەم وتارە نیشانی دەدات کە چۆن کوژرانی ئەم شوێنەوارناسە ئەڵمانییە، بووە هۆی نەخشاندنی وێنایەکی باوی مێژوویی و چەقبەستوو دەربارەی کورد لە ئەورووپادا.
-
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی ناتۆ:
پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا بەبێ بەشداریی تورکیا مەحاڵە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە جیهان لە لێواری وەرچەرخانێکی جیۆپۆلەتیکیدایە و داوای بەهێزکردنی ناتۆ، لادانی سنووردارکردنەکانی سەر هاوکارییە بەرگرییەکان لەگەڵ تورکیا و بەشداریی تەواوی ئەنقەرەی لە دەستپێشخەرییە ئەمنییەکانی ئەورووپادا کرد.
-
چیرۆکی کۆمەڵگەی کوردی لە ئێرلەندا؛ بەربەستەکان و ئاسۆی داهاتوو
ژمارەی دانیشتووانی کوردی نیشتەجێی ئێرلەندا لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا گەیشتووەتە نزیکەی ۱۰ هەزار کەس؛ بەڵام تەنیا نزیکەی ۲٥۰۰ کەسیان لە ئامارە فەرمییەکانی حکوومەتی ئێرلەندادا وەک «کورد» تۆمارکراون و ئەوانی دیکە لەسەر بنەمای ڕەگەزنامەی وڵاتانی سەرەکییان پۆلێن دەکرێن. ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە کۆمەڵگەی کوردان بۆ چەندین ساڵ لە هەبوونی دەنگێکی یەکگرتوو بێبەش بن؛ ئەو بۆشایییەی کە ئەمڕۆ «ناوەندی کولتووریی کوردی لە ئێرلەندا» هەوڵی پڕکردنەوەی دەدات.
-
سەفەری ئەورووپیی مەزڵووم کۆبانی؛
دیپلۆماسیی چالاک و هەژموونی سنوورداریی ئەورووپا
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە مەبەستی بەدەستهێنانی پشتگیریی سیاسی و بەدواداچوون بۆ پرۆسەی تێکەڵبوون لەگەڵ دەوڵەتی سووریا ڕووی لە ئەورووپا کرد، بەڵام کێشی ڕاستەقینەی ئەکتەرە ناوچەییەکان و ئەمریکا، هێشتا دەستی ئەورووپای بۆ کاریگەری دانان لەسەر گۆڕانکارییەکانی سووریا بە بەستراوەیی هێشتووەتەوە.
-
ئەردۆغان:
ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئانکارا بەدوای پەرەپێدانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا نییە، و ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری و مافە ڕەواکانی وڵاتانی دیکە، بە بڕیاردەرییەوە وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرامبەر بە ئاسایش، سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی دەداتەوە.
-
نەڕەزایەتیی دیمەشق بەرامبەر بە سەفەری مەزڵووم کۆبانێ بۆ ئەورووپا
بەرپرسێکی حکوومەتی سووریا ڕایگەیاندووە کە سەفەرە ئەورووپییەکانی مەزڵووم عەبدی بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی سووریادا ئەنجام دراون.
-
دژایەتیی واشنتۆن بۆ ئەگەری دیداری نێوان ماکرۆن و مەزڵوم کۆبانی
ئەلمۆنیتەر لە زاری سەرچاوە ئاگادارەکانەوە بڵاوی کردەوە کە حکوومەتی ئەمریکا پشتگیری لە ئەنجامدانی دیداری ئەگەریی نێوان ئیمانوێل ماکرۆن و مەزڵووم عەبدی ناکات پێش گەشتەکەی سەرۆکی فەڕەنسا بۆ دیمەشق؛ چونکە ئەم دیدارە دەکرێت ڕووبەڕووی پەرچەکرداری نەرێنیی ئەحمەد ئەلشەرع ببێتەوە.
-
قازانج و زیانەکانی کورد لە ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق
سەنتەری لێکۆڵینەوەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئیتالیا لە شیکارییەکی نوێیدا، ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و هێزە کوردییەکانی بە سازشێکی یەکسان نەزانێت، بەڵکوو وەک ئەنجامی گۆڕانی هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی دیمەشق وەسف دەکات و هۆشداری دەدات کە پرۆژەی خۆبەڕێوەبەریی کورد لە باکووری سووریا بەرەو داڕمان دەچێت.
-
میدل ئیست مانیتۆر:
گازی هەرێمی کوردستان بۆ ئەورووپا گرنگییەکی ستراتیژی هەیە
ماڵپەڕی «میدل ئیست مانیتۆر» لە شیکارییەکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە پاش کەمبوونەوەی پشتبەستنەوەی ئەورووپا بە گازی ڕووسیا دوای جەنگی ئۆکرانیا، هێشتا کێشەی ئاسایشی وزەی ئەم کیشوەرە چارەسەر نەبووە و دۆزینەوەی سەرچاوەی نوێ و جۆراوجۆر هێشتا یەکێکە لە ئەولەویەتە ستراتیژییەکان.
-
هوشداری ئەورووپا لەبارەی سەرکوتی دیموکراسی و لادانی نوێنەرانی کورد لە تورکیا
ناوەندە ئەوروپییەکان لە نامەیەکی کراوەدا بۆ حکوومەتی تورکیا، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لە دۆخی دیموکراسی لە وڵاتە دەربڕی و هۆشدارییان دا کە دەستگیرکردن و لەکارلادانی شارەوانییە هەڵبژێردراوەکان، بەتایبەت لە ناوچە کوردنشینەکان، کە دیموکراسیی خۆجێیی لاواز کردووە و دەنگی هاوڵاتییانی کپ کردووە.
-
سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا جەخت لە پشتگیری کردنی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سهرۆکی ههرێمی کوردستان و ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا کۆ بوونەوە و پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپایان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.
-
ئەردۆغان:
دەسەڵاتی دادوەری لەبارەی دەمیرتاش چی بڵێت، پابەندی دەبین
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارە نوێیەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، کە ۹ ساڵە لە ئەدیرنە زیندانیکراوە رایگەیاند، "دەسەڵاتی دادوەری چی بڵێت، پابەندی دەبین".
-
هێڵی تورکیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی بۆ سلێمانی چالاک کرد
فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی رایگهیاند، تورکیا ئاگاداری نامه ئهلیکترۆنیهکانی NOTAMی لابرد و ئاسمانی وڵاتهکهی بهڕووی گهشته ئاسمانییهکان بۆ فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی کردهوه.
-
گڵۆپی سەوزی ئەمریکا، گوشاری تورکیا؛ نهێنی ڕادەستکردنی نەوتی هەرێم/ دڵشاد مەجید
ئایا تەسلیم کردنی نەوتی هەرێم بە سۆمۆ، پەیوەندی بەدیدار و ڕێکەوتنی ترمپ و ئەردۆغان هەیە؟
-
لەسەر فەرمانی ئەردۆغان، تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەس و دامەزراوەی ئێرانیی بلۆک کرد
حکوومەتی تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بلۆک کرد.
-
وهزیری کارهبای عێراق:
عێراق هیچ ئاگادارییهکی پێنهگهیشتوه لهبارهی قهدهغەی هاوردهکردنی غازی ئێران
وهزیری کارهبای عێراق دەڵێت عێراق هیچ ئاگادارییهکی فهرمی پێنهگهیشتوه لهبارهی قهدهغهکردنی هاوردهکردنی غازی ئێرانی لهدوای جێبهجێکردنی سزاکانی ئهمریکا و ئهوروپا بۆ سهر ئێران.
-
جێگری سەرۆكی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی تورکیا: دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت
جێگری سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی، ڕایگەیاند: ''بەپێی دەستوور دەبێت دەمیرتاش ئازاد بکرێت بەڵام لە پێشدا هەنێک ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
-
ماکرۆن پاش کۆبوونەوە لەگەڵ پزیشکیان:
هێشتا ئەگەری ڕێککەوتن هەیە، تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە
ئیمانوێل ماكرۆن سهرۆكی فەڕهنسا رایگهیاند، مهسعوود پزیشكیان سهرۆک كۆماری ئێرانی ئاگاداركردۆتهوه له پێویستی تاران به خێرایی بگاته ڕێككهوتنێک بۆ دووركهوتنهوه له سهپاندنهوهی سزاكان، بهتایبهتی كه "تهنها چهند كاتژمێرێكی ماوه".
-
فوئاد حوسێن:
گەڕانەوەی سزاکانی ئەورووپا بۆسەر ئێران هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، بەهۆی لێكەوتەكانی شەڕی ئیسرائیل و ئێران هۆشداریش لە گەڕانەوەی سزاکانی ئەرووپا بۆسەر ئێران دەدات.
-
سوودانی:
عێراق دهیهوێت ببێته دهروازهیهک بۆ ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئهورووپا
سهرۆک وهزیرانی عێراق ڕایگهیاند: "عێراق دهیهوێت ببێته دهروازهیهک بۆ ٢٠٪ ئاڵوگۆڕی بازرگانی له ئاسیاوه بۆ ئهورووپا له ڕێگهی پڕۆژهی ڕێگای پرۆژهی گهشهپێدانهوه".
-
ئۆجەلان: ئیمرالیم پێ باشترە وەک لەوەی بچمە ئەورووپا
عەبدوڵا ئۆجالان، لە کۆتا دیدارییدا لەگەڵ شاندی ئیمرالی داوای لەو گەنجانە کردووە کە کۆچیان بۆ ئەورووپا کردووە کە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
-
ههواڵگریی نیشتمانیی عێراق تۆڕێکی گەورەی داعشی دەستگیر کرد
دهزگای ههواڵگریی نیشتمانیی عێراق دهستگیرکردنی تۆڕێکی گهورهی دارایی داعشی ڕاگهیاند و ئاشکرای کرد تۆڕهکه بهنیازبوو بهرژهوهندییهکانی عێراق له دهرهوهی وڵات بکاته ئامانج.
-
هەڵبژاردن لە سووریا؛ شەرعیەتدان بە شەرع یان هەنگاوێک بەرەو سەقامگیری؟
بەبێ جێگری بوونی داپەروەری و ئاشتی نیشتمانی، وڵاتی سووریا تەنانەت ئەگەر هەڵبژاردنی داهاتووش بەڕێوە ببات مەترسیی پارچە پارچە بوونی لەسەرە.