سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئورسۆلا ڤۆن دێر لاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا کۆ بووەوە، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا پەیوەندییەکانی یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکردوه، هەردوولا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لەو بوارانەی خزمەت بە سەقامگیری و گەشەپێدانی ئابووری ده‌که‌ن و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا پشتگیریی یەکێتیی ئەورووپای بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، لە کۆبوونه‌وه‌کەدا، باس لە دۆخى سووریا و کورد و پێکهاته‌کان له‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ مه‌ترسییه‌کانى تیرۆ و دوایین پێشهاته‌کانى ناوچه‌که و ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرا.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن که ڕۆژی هه‌ینی ده‌ستیپێکرد و تاوه‌کوو ۱۵‌ی ئه‌م مانگه به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رۆک و سه‌رکرده‌کانی جیهانی کۆ کرده‌وه و ژماره‌یه‌ک به‌رپرس و سه‌رکرده‌ی کوردیش به‌شدارن تیایدا.
Your Comment