بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیمانوێل ماكرۆن له پۆستێكدا له پلاتفۆرمی ئێكس نووسیویه‌تی: "چاویكه‌وتووه هاوتا ئێرانییه‌كه‌ی كه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه، دڵنیایكردوهتهوه كه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران هێشتا ئه‌گه‌ری هه‌یه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له دووباره سه‌پاندنه‌وه‌ی سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌می ماوه".
ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه كه "ئێران ده‌بێت وه‌ڵامی ئه‌و مه‌رجه شه‌رعییانه بداته‌وه كه دامانناون".
ماكرۆن ئه‌و مه‌رجانه‌ی خسته‌ڕوو كه ئه‌ورووپییه‌كان "سازش"یان له‌سه‌ر ناكه‌ن و وتی: "یه‌كه‌م مه‌رج ده‌ستگه‌یشتن به ته‌واوی بۆ پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی بۆ شوێنه ئه‌تۆمییه‌كان، شه‌فافیه‌ت سه‌باره‌ت به هه‌ڵگرتنی مادده پیتێنراوه‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی دانوستانه‌كان".
هاوكات ماكرۆن هۆشداری دایه ئیسرائیل له داخستنی كونسوڵخانه‌ی فەڕه‌نسا له قودس، ئه‌وه‌ش دوای دانپێدانانی پاریس به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین و به "هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره"ی وه‌سف كرد.
Your Comment