بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه: " ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی تورکیا ئاگاداری نامه‌ی (NOTAM) له سایتی جیهانی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداری نامه ئه‌له‌کترۆنییه‌کانی (NOTAM) لابرد و گه‌شته‌کان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی ئاسایی کرده‌وه".
دوابەدوای ئەو فەرمانەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی تورکیا، هێڵی تورکیش ئێرلاین سیستمی فرۆشتنی بلیتی گەشتی بۆ سلێمانی چالاک کرد که گه‌شتی راسته‌وخۆی نێوان سلێمانی-ئیستەنبووڵ له کاتژمێر ۲:۴۰ خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی رۆژی ۳‌ی (تشرینی یه‌که‌م/۱۰)ی ۲۰۲۵ ئه‌نجامده‌درێت.
به‌پێی یه‌که‌م گه‌شت، کاتژمێر ۱۰:۴۰ خوله‌کی شه‌وی ۲ی (تشرینی دوه‌م/۱۱) یه‌که‌م فڕۆکه له ئیستەنبووڵەوە به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی به‌ڕێده‌که‌وێت، کاتژمێر ۱:۱۰ی به‌ره‌به‌یانی ۳‌ی هه‌مان مانگ ده‌گاته سلێمانی، گه‌شتی گه‌ڕانه‌وه‌ش له سلێمانیه‌وه بۆ ئیستانبوڵ کاتژمێر ۲:۴۰ خوله‌ک ئه‌نجامده‌درێت و کاتژمێر ۵:۴۰ خوله‌کی ۳‌ی (تشرینی دوه‌م/۱۱) ده‌گاته ئیستانبوڵ.
بۆ یەکەمجار لە ۳‌ی (نیسان/۴)ی ۲۰۲۳ـەوە کۆمپانیای "تورکیش ئێرلاینز" گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە ڕاگرت و دواتریش چه‌ند جارێک تورکیا بڕیاری داخستنی ئاسمانی وڵاته‌که‌ی به‌ڕووی گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانیدا تازە کردەوە.
بەبۆنەی ئاسایی بوونەوە گەشتەکانەوە فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی پیرۆزبایی له گه‌شتیاران و هاوڵاتیان کردوه و ڕاشیگه‌یاندوه: "هیوادارین له زووترینکــاتـدا، سه‌رجه‌م هێڵه ئاسمانییه‌کان خشته‌ی گه‌شته‌کانیان بۆ تورکیا و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا و جیهان ڕێکبخه‌نه‌وه".
شایانی باسە ۹‌ی ئه‌م مانگه لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و بە فەرمانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سەرۆکی تورکیا، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگیرا و سه‌رۆکایه‌تیى هه‌رێمى کوردستانیش سوپاسنامەیەک ئاڕاستەی ئەردۆغان کرد و رایگه‌یاند: "دڵنیاین ئه‌م بڕیاره یارمه‌تیده‌ر و هاوکار ده‌بێت بۆ بره‌ودانى زیاتر به هاریکاریى هاوبه‌ش".
Your Comment