بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حوسێن، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی "الشرق" لە نیویۆرکەوە، هۆشداریی دا لە سەپاندنەوەی سزاکانی پێشوی ئەورووپا بەسەر ئێراندا و وتی: گەڕانەوە بۆ ئەو سزایانە هەموو لایەک بەرەو بنبەست دەبات، کە بە مەترسیدار وەسفی کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند: هەڕەشەكانی ئیسرائیل له دژی ئێران دەبێتە هۆی گرژیی زیاتر و کێشەی گەوره له ناوچەکه بە دوای خۆیدا دەهێنێت.
سەبارەت بە مەترسییەكانی عێراقیش، فوئاد حوسێن ئاماژەی بەوەكرد: جوگرافیا و ئاسمانی عێراق بووەتە گۆڕەپانی شەڕ، ئەوەش لێكەوتەی ئەو هێرشانەیە (جەنگی ئێران و ئیسرائیل)، هیواشی خۆی دەربڕی ئەو گرژییانە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێن.
Your Comment